• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

وێنە و ڤیدیۆ..دواى ئەوەى بەرگری لە كچێك دەکات، كوڕێكی كورد لە لەندەن بە چەقۆ دەکوژرێت

وێنە و ڤیدیۆ..دواى ئەوەى بەرگری لە كچێك دەکات، كوڕێكی كورد لە لەندەن بە چەقۆ دەکوژرێت

لەكاتێكدا چەند گەنجیك كچێك بێزاردەكەن، كوڕێكی كورد بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە كچەكە دێتە دەنگ و بەوهۆیەوە بە چەقۆ دەكوژریت.
یوسف کەریم حەسەن ئەلبەیجانى، كە تەمەنى تەنها 17 ساڵ بو و خوێندکارى بەشى بازرگانى بو، سێشەممەی رابردو رێكەوتی 10ی ئەیلول لە بەردەم رێستۆرانتی KFC لە شاری لەندەن بەر چەقۆ درا و  لە ئەنجامدا گیانیلەدەستدا.

چەند گەنجێك بێزاریانكردوە و یوسف-یش بەرگری لە كچەكە كردوە

كچێك كە هاوڕێی زانكۆی یوسف-ە، لە مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەیدا رایگەیاند "پێش روداوەكە، چەند گەنجێكی تەمەن 16 ساڵ،  بێزاریانكردوە و یوسف-یش بەرگرى لێكردوە و هەوڵى پاراستنىداوە، بەو هۆیەوە گرژى لە نێوان یوسف و کوڕەکاندا رویداوە و ئەو هەرزەكارانە یوسف-یان بە چەقۆ برینداركردوە".

روداوەکە لەبەردەم رێستورانتێکى کەی ئێف سى لە شەقامێكی لەندەنى پایتەختى بریتانیا رویداوە و کامیراکانى چاودێرى رێستۆرانتەکە روداوەکەیان تۆمارکردوە تیایدا هێرشى گەنجەکان بەرونى بۆسەر یوسف دەردەکەوێت.

بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان، یوسف براكەی لەگەڵدابوە و لەكاتی هیرشەكەدا براكەی خۆیداوە بەسەر جەستەی یوسفدا و هاواریكردوە "بڕۆنە دواوە، ئەوە برامە"، دواتریش گەنجێک هەوڵى یارمەتیدانى یوسف دەدات و یەکێک لە چەقۆ بەدەستەکان کە تەمەنى 16 ساڵ بوە رادەستى پۆلیس دەکات.

پاش روداوەكە، دەستبەجێ فریاگوزاری سەرەتایی چوەتە ئەو جێگەیە و هەوڵیانداوە كاری پێویستی بۆ ئەنجامبدەن، بەڵام بەهۆی سەۆختی برینەكەیەوە، پاش ماوەیەكی كەم لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە، یوسف گیانلەدەستدەدات، ئەو كەسانەش لە شوێنی رودوەكە ئامادەبون دەڵێن "كۆتا وشەی یوسف یا ئەڵڵا بوە".

یوسف لە خێزانێكی كوردە

راگەیاندنەكانی بریتانیا، سەبارەت بە یوسف بڵاویانكردوەتەوە، یوسف لەگەڵ خێزانەكەیدا كە خێزانێكی كوردن، لە شاری لەندەن ژیان بەڕێدەكەن و یوسف خوێندكاری زانكۆ بوە لە بەشی بازرگانی.

هاوكات ئاماژەیان بەوەكردوە، لەم مانگەدا، شەش حاڵەتی كوشتن بە چەقۆ لە شاری لەندەن تۆماركراوە، كە حاڵەتی كوشتنەكەی یوسف ئەو رێژەیەی بۆ حەوت حاڵەت بەرزكردوەتەوە لە هەمانكاتدا لە ماوەی ئەمساڵی 2019دا،  105 حاڵەتى کوشتن لەشارى لەندەن تۆماركراوە.

|3861 جار خوێندراوەتەوە|
واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

ئایا دەزانیت بە پاسپۆرتی عێراقی بۆ ٤٠ وڵات ڤیزات ناوێت؟

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

وێنە.. لە یاریدا لەتێكی شەویلگەی لێبوەوە و بە دەستەكانی خۆی هەڵیگرتەوە

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

NRT PRESENTER AMANJ BABANI SHOT AND KILLED, ALONG WITH WIFE, SON IN SULAIMANI

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

ئامانج بابانی و ژن و مناڵەکەی لە شاری سلیمانی تیرۆرکرا

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

نیشانەکانی منداڵی توشبو بە نەخۆشی ئۆتیزم

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

کچە مۆدێلێکی کورد بەشێوازێکی جیاواز داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات