• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکە و مێکوتە دەبێت، پێویستە چی بکەیت؟

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکە و مێکوتە دەبێت، پێویستە چی بکەیت؟

دڕکەو مێکوتە (Chiken Pox)   یەکێکە لەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە گواستراوانەی، کە دەبێتە ھۆی توشبوون بە خاڵی ورد ورد لەشێوەی لیرو زیبکەدا لەسەر پێست و ھەموو بەشەکانی لەشی مرۆڤ، نەخۆشیەکە بە ھۆی ڤایرۆسی ڤاریسێللا زۆستێر‏ پەیدا دەبێت. ئەم نەخۆشیە زۆربەی جار  ئاساییە و دوای تێپەڕبوونی ماوەیێک بۆ خۆی چارەسەر دەبێت و زۆرتر لە منداڵاندا ڕوو دەدات.

نیشانەکانی دڕکەو مێکوتە:
دڕکەو مێکوتە، بەشێوەیەکی گشتی (١٠) رۆژ دەخایەنێت و نیشانە ناسەرەوەکانی بریتیین لە:
– دەرکەوتنی لیرو زیبکە لەسەر پێست.
– تا و بەرزی پلەی گەرمی لەش.
– کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
– سەرئێشە.
– ھەستکردن بە بێھێزیی و ماندووبوون.
– لە ھۆش چوون
– ئارەزوو نەکردنی خواردن
– لیرەکانی بەشێوەی فرمێسک دەردەکەون و بەڕەنگی شەکەری.

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکە و مێکوتە دەبێت، پێویستە چی بکەیت؟ 

– دەبێت نەخۆشەکە چاودێرییەکی باش بکرێت‌و نەھێڵرێت تای بەرز بێتەوە، ئەگەر خورانی زۆر بوو دەبێت دەرمانی دژی خورانی (Acyclovir) بدرێتێ، ئەگەر لەماوەی (٧٢)سەعات (٣ڕۆژ) فریا بکەوێت دەرمانی بدرێتێ، کەنەخۆشییەکە زۆر سوک دەکات، پێوستە لەم ماوەیەدا نەخۆشەکە زۆر تێکەڵاوی منداڵی تر نەبێت، کەلوپەل‌و خاولی‌و قاپی خواردنی بۆ جیا بکرێتەوە.

– بۆ ئەو منداڵانەی بەرگری لەشیان ئاساییە:
نەخۆشییەکی بێ کێشەیە و خۆیان چاک دەبنەوە و چارەسەر تەنھا بۆ ناڕەحەتیی و ئازارەکانی دەکرێت.
بەکار ھێنانی دژە تا: وەک دەرمانی پاراسیتامۆڵا، پرۆفین.
بەکار ھێنانی دژە خوروو: وەک دەرمانی ئەلەرمین و گیراوەی کەڵەماین.
خۆشووشتن بە ئاوی سارد.
کورت کردنەوەی نینۆکەکان، ئاخود دەست کێش بکرێتە دەستی بۆ ئەوەی برینەکان ھەڵنەکەنێت.

|745 جار خوێندراوەتەوە|