• ENJAZA
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

زانیارییە پێویستەکان لەسەر ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی (H1N1)

زانیارییە پێویستەکان لەسەر ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی (H1N1)

زانیارییە پێویستەکان لەسەر ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی (H1N1)
....................
ناڕوونییەکی زۆر لەلای هاووڵاتییان هەیە لەبارەی ڤایرۆسی H1N1 کە هەندێک ئێستاش بە هەڵە پێیدەڵێن ئەنفلۆنزای بەراز، لەم بابەتەدا زانیاریی پیویست خراوەتەڕوو لەبارەی ڤایرۆسەکە و مەترسییەکانی

-ئه‌نفلۆنزا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییە به‌هۆی گروپی (ئورسۆمیۆكسی ڤایریدی) دروست ده‌بێ به‌تایبه‌تی له‌ وه‌رزه‌ سارده‌كان (له‌ ووڵاتی خۆمان له‌ نێوان مانگی 11 بۆ كۆتایی مانگی 3) بڵاوه‌.
-ئه‌م ڤایرۆسه‌ زیاتر به‌هۆی هه‌واوه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی كۆكه‌ و پژمین و ده‌ستلێدان له‌ كه‌لوپه‌لی پیسبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر دووری كه‌سی تووشبو و كه‌سی به‌ركه‌وتوو له‌ مه‌ترێك كه‌متر بێت.

-دوای 2 ڕۆژ له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ له‌ش، ناڕه‌حه‌تی و نیشانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون وه‌كو تا، سەرئێشە‌، ئازاری گیان و له‌ش داهێزران، كۆكه‌ی وشك، پژمین، لووت ته‌ڕبوون، قوڕگئێشه‌، هیلاكی و ماندوبوون.

-له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌رگری له‌شیان لاوازه‌ (وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی شه‌كره‌ و ره‌بۆ و له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌ و هه‌وكردنی سییه‌كان و سستی دڵ و شێرپه‌نجه‌كان) و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی ستیرۆید ده‌خۆن له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ساڵاچوو و مناڵ و ئافره‌تی سكپڕ، ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشانه‌ له‌وانه‌یه‌ تووشی ماكه‌كانی ئه‌نفلۆنزا بن وه‌كو هه‌وكردنی سه‌ختی سییه‌كان، هه‌وكردنی گوێچکه‌، له‌كاركه‌وتنی سییه‌كان و ته‌نانه‌ت مردن.

-نه‌خۆشی H1N1 هه‌روه‌كو ئه‌نفلۆنزا وایه‌ به‌ڵام ناڕه‌حه‌تییه‌كانی سه‌ختتره‌، زیاتر ده‌خایه‌نێت و مه‌ترسی مردنیشی زیاتره‌.

-خۆشبەختانە ئێستا پشكنینێكی تایبه‌ت هەیه‌ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ئه‌نفلۆنزای H1N1، ئه‌و پشكنینانه‌ی دیکەیش كه‌ ده‌كرێت زیاتر بۆ ده‌ستنیشانكردنی ماكه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ و دیاریكردنی ڕێژه‌ی هه‌وكردنه‌كه‌یه‌. هه‌ندێکجار پێویستی به‌ وه‌رگرتنی سواب له‌ قوڕگی نه‌خۆشه‌كه‌ و ئه‌نجامدانی ئه‌شیعه‌ی سنگ ده‌كات.

-بۆ خۆپاراستن له‌ تووشبوون به‌ ئه‌نفلۆنزا پێویسته‌ خۆت به‌دوور بگریت له‌ قه‌ڕه‌باڵغی و ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌سانی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای لێیه‌، به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌بالغه‌كان، شوشتنی ده‌ست به‌ تایبه‌تی دوای به‌ركه‌وتنی كه‌لوپه‌لی پیس و كه‌سانی تووشبوو بە نه‌خۆشییه‌كه‌.

کوتانی ئەنفلونزا (لقاح) ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ ڕێگەگرتن لە توشبون بە ئەنفلۆنزا، ئەم جۆرە کوتانە بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بەرگری لەشیان کەمە بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، وا باشترە کوتانەکە ساڵانە لە سەرەتای پایز دووبارە بکرێتەوە.

-ئەو کەسانەی ئەنفلۆنزا بە سەختی دەگرن(لەرز و تا و کۆکە و هەناسەتوندیی سەخت)، ئەو کەسانەی ناڕەحەتییەکەیان لە هەفتەیەک زیاتر دەخایەنێت، ئەو کەسانەشی بەساڵاچوون و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێویستە سەردانی پزیشک و بنکە تەندروستی و خەستەخانەکان بکەن بۆ پشکنینی تایبەت و وەرگرتنی چارەسەری پێویست. چارەسەرە پێویستەکان زیاتر بریتین لە دەرمانە ئازار شکێنەکان و دەرمانی کۆکە و دەرمانی تایبەتی دژە ئەنفلۆنزا. دەرمانی دژەبەکتریا (ئەنتی بایۆتیک) هیچ دەورێکی نیە لە چارەسەر کردنی ئەنفلۆنزا و وا باشە بەکارنەیەت.

-لەکاتی نەخۆش کەوتنت وا پێویستە لە ماڵەوە پشووبدەیت و ئاوی شلەتێن و مزرەمەنییەکان زۆر بخۆیت و زۆر تێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکی نەکەیت بۆ ئەوەی زوو چاک بیتەوە و کەسانی دیکەیش تووش نەکەیت.
................
د.داهات حەوێزی - پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ

|2885 جار خوێندراوەتەوە|
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا