• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

مێردەکەی ژنەکەی خۆی ناچار بە سێکس کردووە لە بری قەرزەکانی سەری

مێردەکەی ژنەکەی خۆی ناچار بە سێکس کردووە لە بری قەرزەکانی سەری

بە پێی زانیارییەکانی سەنتەری هیوا لە کەرکوک لە یەکێ لە کێشە ترسناکەکانی ژناندا ، لەو شارە پیاوێک ژنەکەی خۆی ناچار ئەکات سێکس لە گەل ئەو کەسە بکات کە پارەی کارتی مۆبایلی لایەتی .

 

سەنتەری هیوا لە شاری كەركووك ماوەی پێنج ساڵە لەلایەن كۆمەڵەی هیوای عێراق بۆ داكۆكیكردن لە ژنان كراوەتەوە، رۆژانە چەندین كێشەی ژنان روویان تێدەكەن. بەپێی ئامارەكانی ئەو سەنتەرە كە  لە دامەزراندنیەوە تاوەكو ئێستا 2938 ژن كە كێشەیان هەبووە، سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە.

بە وتەی دێرین عەبدولجەبار، توێژەری كۆمەڵایەتی لە سەنتەری هیوا، کە بە ڕووداوی وتووە : چیرۆكی ئەو كچەی تاوەكو تەمەنی 13 ساڵی دووجار بە شوودراوە.


دێرین بەسەرهاتی ئەو كچە دەگێڕیتەوەو دەڵێت  "ئەو كچە لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە ئامۆزایەكی خۆی مارەكرابوو، بەڵام دوای دوو ساڵ و پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، تەڵاقدرا، پاشان لە تەمەنی 13 ساڵی لە كوڕە پوورێكی مارە كراوە، بەڵام مێردەكەی زۆر خراپ بووە لەگەڵی و خەرجی نەكێشاوە".

 

مێردەكەی هەر بەوەش نەوەستاوە، بەڵكو ناچاری كردووە سێكس لەگەڵ خەڵك بكات. دێرین وتی "مێردی ئەو ژنە پارەی كارتی مۆبایل قەرزدار بووە، دووكاندارەكە تەنگاوی كردووە قەرزەكەی بداتەوە، بەڵام ئەو پارەی نەبووە، بۆیە ژنەكەی ناچار كردووە سێكس لەگەڵ خاوەن قەرزەكە بكات".

ژنەكە بۆ دێرینی گێڕاوەتەوە "رۆژێكیان مێردەكەم لەگەڵ هاوڕێیەكی بەنێوی بازاڕكردن منیان بردە دەرەوە، بەڵام چوونە دەرەوەی شار، منیش پێمگوتن ئێرە رێگەی بازاڕ نییە بۆ كوێ دەچین؟ مێردەكەم پێیگوتم بێدەنگ بە، من قەرزداری ئەو پیاوەم و دەبێت سێكسی لەگەڵ بكەی بۆ ئەوەی لێم خۆش ببێ‌، مێردەكەم لە ئۆتۆمبێلەكە دابەزی و كەمێك لێمان دووركەوتەوە، هاوڕێكەشی لەنێو ئۆتۆمبێل سێكسی لەگەڵ كردم".


ئەو كارمەندەی كۆمەڵەی هیوا بە سەرسوڕمانەوە باسی بڕی قەرزەكەی كرد و وتی "ئەو پیاوە تەنیا پارەی چەند كارتێكی مۆبایل قەرزدار بووە".

 

بە وتەی دێرین، ژنەكە نەیوێراوە ماڵی باوكی لەو رووداوە ئاگادار بكاتەوە، بەڵام دەستبەجێ ماڵی خەزووری ئاگادار كردووەتەوە و ئەوانیش جگە لەوەی باوەڕیان پێنەكردووە، سوكایەتیشیان پێكردووە و گوتی "ژنەكە ناچار بووە شەوێك لە ماڵی خۆی رابكات و بەو هۆیەوە ژنێكی ناسیوە و شەو لە ماڵیاندا رۆژی كردووەتەوە و دواتریش رووی لە شەڵتەرێكی ژنان لە هەرێمی كوردستان كرد".

 

دوای دوو رۆژ لە دیارنەمانی، ماڵی باوكی كوڕەكە بەدواداچوون دەكەن و پەیوەندی بە سەنتەری هیواوە دەكەن، ئەوانیش لەڕێگەی شەڵتەرەكەوە دۆزیویانەتەوە و پەیوەندییان بە ماڵی خەزوورییەوە كردووەتەوە.

دێرین وتی "ئەو رۆژەی ماڵی خەزووریمان لە دۆزینەوەی ژنەكە ئاگادار كردەوە، دوای چەند كاژێرێك ماڵی باوكیشی هاتن بۆ لامان كە تازە زانیبوویان كچەكەیان لە ماڵەوە رایكردووە و بە حاڵەتەكەشیان زانی و شكاتیان لە مێرد و هاوڕێكەی كرد، بەڵام بەهۆی خزمایەتییان، دوای چەند رۆژێك زیندانیكردنیان بە كەفالەت ئازادكران". بە وتەی دێرین، بەڵێننامەیان بە مێردەكەی پڕكردووەتەوە كە لەگەڵ ژنەكەی باش بێت، ئێستاش لە نزیكەوە ئاگاداری ژیانی ئەو ژن و مێردەن. 

|9326 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین