• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

سعودیە گەشتی عومرە و سەردانیکردنی مزگەوتی نەبەوی هەڵدەپەسێرێت

سعودیە گەشتی عومرە و سەردانیکردنی مزگەوتی نەبەوی هەڵدەپەسێرێت
سعودیە رێوشوێنی پێویست لەبارەی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرێتەبەر و بەوهۆیەوە گەشتەکانی عومرەی لە سەرجەم وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی راگرت.
 
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیێندراوێکدا سێ رێوشوێنی لەبارەی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند کە بریتین لە:
 
یەکەم: بەشێوەیەکی کاتی هاتنە نێو سعودیە، بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە و سەردانی مزگەوتی نەبەوی هەڵدەپەسێردرێت.
 
دووەم: هاتنە نێو سعودیە بە ڤیزای گەشتیاری هەڵدەپەسێردرێت بۆ ئەوانەی لە وڵاتانەوە دێن کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە.
 
سێیەم: هەڵپەساردنی بەکارهێنانی کارتی ناسنامەی نیشتمانی لەلایەن هاووڵاتیانی سعودیە و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری وڵاتانی کەنداو کە سەردانی سعودیە بکەن، بەڵام ئەو بڕیارە ئەو سعودیانە ناگرێتەوە کە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە و ئەو هاووڵاتیانەیشی ئێستا بە کارتی نیشتمانی لە سعودیەن.
 
سعودیە دووپاتی دەکاتەوە ئەو رێوشوێنانە کاتین، بەردەوام هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، داواش لە هەموو هاووڵاتیانی دەکات سەردانی ئەو وڵاتانە نەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە.
 
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوی زانستی کۆڤید-19 دەناسرێتەوە، تاوەکو ئێستا 82 هەزار و 164 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، دوو هەزار و 801 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 هەزار و 897 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
|456 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین