• ENJAZA
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

پسپۆڕێکی ئەمریکی: دەکرێت دۆزینەوەی پێکوتەی کۆرۆنا زیاتر لە ساڵ و نیوێک بخایێنێت

پسپۆڕێکی ئەمریکی: دەکرێت دۆزینەوەی پێکوتەی کۆرۆنا زیاتر لە ساڵ و نیوێک بخایێنێت
ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە و رۆژانە چەندین هەواڵ لەسەر ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە سەرانسەری جیهان بڵاودەکرێنەوە، بەڵام ئەوەی تاوەکو ئێستا بڵاونەکراوەتەوە و هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات، دۆزینەوەی پێکوتەیەکە بۆ لەنێوبردنی ڤایرۆسەکە. بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستیی ئەمریکا دەڵێت، دەکرێت دۆزینەوەی پێکوتەکە زیاتر لە ساڵ و نیوێک بخایێنێت. 
 
 پسپۆڕانی پزیشکیی هەر وڵاتێک شتێک دەڵێن و هەریەکەیان کاتێکی جیاوازیان بۆ دروستکردنی پێکوتەیەک خەمڵاندووە. لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە وڵاتەکەی زۆر نزیکە لە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە و دۆزینەوەی پێکوتەیەک بۆی، ئەنتۆنی فۆوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستیی ئەمریکا دەڵێت، دەکرێت دۆزینەوەی پێکوتەکە زیاتر لە ساڵ و نیوێک بخایێنێت. 
 
ئەنتۆنی فۆوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستیی ئەمریکا رایەگەیاند، "ئێمە ناتوانین لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو تاوەکو ساڵێکدا پشت بە پێکوتەیەک ببەستین، بەڵام ئەگەر ئەم ڤایرۆسە وەرزی نەبێت و ساڵێکی دیکە دووبارە ببێتەوە کە هەموو هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی ئێمە بەو جۆرە بیربکەینەوە، ئەوا دەبێت هیوا بخوازین کە بۆ ئەو کات پێکوتەیەکمان هەبێت".
 
هەرچی چینیشە کە زیانمەندی هەرە گەورەی ئەم کێشە تەندروستییەیە، تاوەکو ئێستا هیچ پێکوتەیەکی دروستنەکردووە، بەڵام لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە هاوئاهەنگییدایە بۆ ئەوەی پەلە لە دروستکردنی بکرێت. 
 
ژاو لیجیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە دەمانەوێت رێکاری کاردانەوەی خێرا لەگەڵ کۆریای باشوور و ژاپۆن باشتر و بەهێزتر بکەین بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی و هاوکاری لە نێوانماندا بۆ پێشگیریکردن لە ڤایرۆسەکە، گۆڕینەوەی زانیاری لەبارەیەوە، گۆڕینەوەی ئەزموون و تەکنەلۆجیای پێشگیریکردن لێی  پتەوبکەین، هەروەها بۆ ئەوەی پێکەوە لەسەر بەرنامەکانی پشکنین و چارەسەرکردن کاربکەین و لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی پێکوتەیەک بکەین".
 
بەڵام  پسپۆڕانی ئیسرائیلی گەشبینترن و دەڵێن، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا پێکوتەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەدەبێت.
 
ئەو پسپۆڕە ئیسرائیلییانە دەڵێن، پێشتر پێکوتەکەیان لەسەر پەلەوەر تاقیکردووەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئێستاش سەرقاڵی گۆڕینی پێکهاتەی پێکوتەکەن بۆ ئەوەی لە 10 هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ لەشی مرۆڤ بیگونجێنن. 
 
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، هەردوو وڵاتی ژاپۆن و چین بەهۆی کۆرۆناوە بە کاتێكی سەختدا تێدەپەڕن و ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە پێکەوە کار بکەن.
 
 شینزۆ ئابێ ئاماژەی بەوە کرد، "رێکاری پێویستمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا گرتووەتەبەر و دەبێت ژاپۆن و چین لەم کاتە قورسەدا پێکەوە کار بکەن و ئەم کاتە سەختە تێپەڕێنن".
 
 

لە کۆریای باشوور لە 24 کاژێری رابردوودا 571 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمارکراون

 
هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، کۆریای باشوور تووشبوونی 571 کەس لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا راگەیاند و بەو جۆرەش دەبێتە یەکەمین وڵات لەسەر ئاستی جیهان کە زۆرترین ژمارەی تووشبووی لە ماوەی دوو رۆژ بەسەر یەکەوە تۆمار دەکات.
 
رۆژی هەینی، حکومەتی چین تووشبوونی 327 کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند کە کەمترینە لە ماوەی زیاتر لە مانگێكدا.
 

 

کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
 
لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لە ئێران زۆرترین تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، بە جۆرێک لە ماوەی هەشت رۆژدا 34 کەس گیانیان لەدەستداوە و رۆژانەش ژمارەیەک خەڵکی زیاتر تووش دەبن.
 
کیانوش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران باسی لەوە کرد، "153 تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە بەداخەوە لەنێویاندا هەشت کەس لە ئازیزانمان گیانیان لەدەستداوە. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ ئەو 153 تووشبووە نوێیە، 388 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بوون".
 
ئێران بە چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دادەنرێت و تاوەکو ئێستا ڤایرۆسکەی لێوە بۆ چەندین وڵاتی دەوروبەری گوازراوەتەوە، لەنێویشیاندا عێراق کە تاوەکو ئێستا شەش هاووڵاتی تووشبوون، بەڵام مەرجەعییەتی باڵای شیعە دەڵێت، هێشتا بارودۆخەکە هێندە مەترسیدار نییە کە خەڵک زۆر بترسن. 
 
ئەبومەهدی کەربەلائی، گوتەبێژی عەلی سیستانی دەڵێت، "سوپاس بۆ خوا هێشتا دۆخەکە نەگەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، بۆیە هیچ هۆکارێک نییە کە وا لە ئێوە بکات بترسن و بتۆقن. دەبێت کارکردنی بەکۆمەڵ هەبێت لەنێو خێزان و قوتابخانە و زانکۆ و دامەزراوەکانی حکومەت و هەموو دامەزراوەکانی دیکەدا بۆ ئەوەی بە هەوڵێکی نیشتمانی بگەین بۆ خۆپاراستن لەم پەتایە و پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی".
 
هاوکات ڤایرۆسەکە لە حەوت وڵاتی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاوبووەتەوە کە ئامارەکانیان بەم جۆرەیە: 
 
- کوەیت 45 تووشبوو
- بەحرەین 38 تووشبوو
- ئیمارات 19 تووشبوو 
- عومان شەش تووشبوو
- ئیسرائیل چوار تووشبوو
- لوبنان سێ تووشبوو
- میسر یەک تووشبوو کە چاکبووەتەوە
 
 لە سەر ئاستی ناوچەکەش، رێکاری خۆپارێزیی جۆراوجۆر گیراوەتەبەر بۆ سنوردارکردنی جووڵەی گەشتیاری، وەستاندنی دەوامی زانکۆ و قوتابخانەکان، چڕکردنەوەی پشکنین لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکاندا. 
 
بەرپرسی هەرێمی ئۆپەراسیۆنە لەناکاوەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست 350 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و زۆترین رێژەی تووشبوونیش لە ئێرانە.
 
ریک برێنان، بەرپرسی هەرێمی ئۆپەراسیۆنە لەناکاوەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە ناوچەکەی ئێمەدا لە هەرێمی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست، 350 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 250 کەسیان لە ئێرانن.
 
ریک برێنان ئاماژەی بەوە، "هێشتا جیهان  بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ئامادە نییە، بەڵام ئێمە وەک رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەوڵەکانمان  بۆ ئامادەبوونمان خێراترکردوون تاوەکو رووبەرووی ڤایرۆسەکە ببینەوە.
 
 
سویسرا سەرجەم بۆنەو چالاکییە گشتییەکانی هەڵپەساردن 
 
حکومەتی سویسرا لە راگەیێندراوێکدا رۆژی هەینی رایگەیاند، بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم بۆنە و چالاکییە گشتییەکانیان هەڵدەپەسێرن.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی حکومەتی سویسرا، هەڵپەساردنی چالاکییەکان تاوەکو 15ی مانگی ئاداردەبێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا تەنیا هەشت کەس لەو وڵاتەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
 
لە ئیتاڵیا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا 650 کەسی تێپەڕاند 
 
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا 650 کەسی تێپەڕاند، تاوەکو ئێستا 17 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
ئانگێلۆ بۆرێل، کۆمیسیاری باری نائاسایی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا 650 کەسی تێپەڕاندووە.
 
بە گوتەی ئانگێلۆ بۆرێل، بەدەر لە چەند تووشبوویەک، ئەوانی دیکە باری تەندروستییان باشە و هاوکات 45 کەسیش چاکبوونەتەوە.
 
بەرپرسانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن، بەهۆی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 56 کەسیش باری تەندروستییان خراپە. 
 
 
لەترسی کۆرۆنا دوو وڵات رێگەیان نەدا کەشتیی  MSC Meraviglia  لە بەندەرەکانیان لەنگەر بگرێت
 
دواجار کەشتیی  MSC Meraviglia  لە مەکسیک لەنگەری گرت، ئەوەش لەدوای ئەوەی لەترسی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو کەشتییەکەدا، دوو وڵات رێگەیان نەدا لە بەندەرەکانیان لەنگەر بگرێت. 
 
ئاندرێس لۆپێز، سەرۆکی مەکسیک رۆژی پێنجشەممە 27-02-2020 بڕیاری دا کەشتییەکە لە وڵاتەکەیدا لەنگەر بگرێت و رایگەیاند، دەبێت مەکسیک بەشێوەیەکی مرۆیی مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوەدا بکات.
 
لەدوای لەنەگەرگرتنی کەشتییەکە کە چوار هەزار و 500 سەرنشینی تێدا بوو، حکومەتی مەکسیک پشکنینی وردی بۆ سەرنشینەکان کرد و بەپێی پشکنینەکان هیچ یەکێک لە سەرنشینەکان ڤایرۆسی کۆڤید 19ی کۆرۆنایان نەبوو.
 
چوونی ئەم کەشتییە بۆ مەکسیک لە کاتێکدایە کە پێشتر هەریەکە لە جامایکا و گراندکایمان لە ترسی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگەیان نەدا لە بەندەرەکانیان لەنگەر بگرێت.
 
 
لە کۆریای باشوور خەڵک بە زەحمەت دەمامکیان دەستدەکەوێت
 
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19ی کۆرۆنا لە کۆریای باشوور و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بەشێوەیەکی بەرچاو قەیرانی نەبوونی دەمامک رووی لەو وڵاتە کردووە.
 
رۆژانە خەڵکێکی زۆر دەڕژێنە بازاڕەکان و بەدوای دەمامکدا دەگەڕێن، بۆ چەندین کاژێر لە ریزەکاندا دەوەستن تاوەکو چەند دەمامکێکیان دەستدەکەوێت.
 
شیم جین سۆک، ژنی ماڵەوەیە و دەڵێت، "لە کەمیی دەمامک نیگەران بووم، بەڵام ئێستا دڵخۆشم کە توانیومە بەلایەنی کەمەوە پێنج  پارچە بکرم. پێموایە بەدەر لە متمانەکردن بە قسەکانی حکومەت، ناتوانین هیچ شتێکی دیکە بکەین. ئەوان دەمامک دابین دەکەن. هاوکات بەرپرسانی تەندروستی و حکومەتیش ئێستا رووبەرووی زەحمەتی زۆربوونەتەوە و لە ئێمە نیگەرانترن، بۆیە باشترین شت ئەوەیە کە متمانە بە حکومەت بکەین".
 
حکومەت دڵنیایی داوە دەمامک بۆ خەڵکەکەی دابین بکات. بڕیارە 600 هەزار دەمامک لەم چەند رۆژەدا دابەشبکەن و لە بازاڕەکاندا بفرۆشرێن، بەڵام هێشتا ئەوە بەشی خەڵکەکە ناکات و بەپێی بڕیاری حکومەتیش هیچ کەسێک بۆی نییە لە پێنج دەمامک زیاتر بکڕێت.
 
جونگ هیۆنگ سیۆنگ، بازرگانێکی کۆریای باشوورە و دەڵێت، "بەدڵنیاییەوە نیگەرانم، چونکە وەک پێویست دەمامک نییە، بەڵام من سوپاسگوزارم کە توانیم دەستم پێی بگات".
 
لەدوای چین، کۆریای باشوور دووەم وڵاتە کە زۆرترین خەڵک تێیدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بەپێی دواین ئامارەکان دوو هەزار و 22 کەس لە کۆریای باشوور تووشی کۆرۆنا بوون و 13 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 
|305 جار خوێندراوەتەوە|
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

شەر لە نێوان هێزەکانی یۆنان و تورکیا بەرپا بوو لە سنوورەکانیانەوە

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

مەلا عەلی کەلەک راستەوخۆ لە سەر کۆرۆنا قسە دەکات

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

تورکیا ڕێگە نادات کۆچبەرانى سنورەکانى یونان بگەڕێتەوە ناو وڵاتەکەی.

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

کۆرۆرنا تەنگی بە سویسرا هەڵچنیووە

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

تەندروستی سلێمانی: یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا