• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا: چاوپێکەوتنی سەرەکی داوای مافی پەنابەری داوای مافی پەنابەری یا چاوپێکەوتنی سەرەکی ئەو کاتەیە کە کەسێک (کارمەندێک)ی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ (ئەو بەشی حکوومەتی بەریتانیا کە بە سەر کاری داوای پەنابەرییەکان ڕادەگات) هۆکارەکانی داوای پەنابەری لە هەموو وردەکارییەکانەوە لە ئێوە دەپرسێت. ئێوە دەبێت بۆ ئەو کارمەند ڕوون کەنەوە بۆچی وڵاتی خۆتان جێ هێشت و بۆچی گەڕانەوەتان بۆ وڵاتی خۆتان جێگەی مەترسییە. (تەنانەت بۆ بەشێکی تری وڵاتی خۆتان). ئەم چاوپێکەوتنە دەتوانێت زۆر چاوپێکەوتنێکی دوور و درێژ، قورس و خەفەتبار بێت و دەکرێت گرینگترین بەشی داوای مافی پەنابەری ئێوە بێت. چاوپێکەوتنی داوای مافی پەنابەری کردن ڕەنگە چەندین کاتژمێر بخایەنێت و پرسیارگەلێکی زۆرتان لێ دەکرێت. لەوانەیە هەمان پرسیارگەلتان چەندین جار بە چەندین شێوەی جۆراوجۆر لێ بکرێت. لەوانەیە پرسیارگەلێکتان لە سەر هەندێک شت لێ بکرێت کە دوان لە سەر ئەو شتانە بۆ ئێوە کارێکی قورس بێت. ئامادەییتان هەبێت (بۆ چاوپێکەوتن ئامادە بن) لە سەر ئەو زانیارییە گرنگانەی کە دەبێت بیدەن بە وەزارەتی ناوخۆ، بیری لێ بکەنەوە، تەمرین و تەجروبە کردنی ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ هاوڕێیەکتان بەر لە چاوپێکەوتنەکە، دەتوانێ بیرۆکەیەکی باش بێت. لەوانەیە ئەوان ئاماژە بە شتگەلێک بکەن کە ڕوون و ئاشکرا نین. لە بیرتان بێت ئەو کەسەی کە لە وەزارەتی ناوخۆوە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئێوە دەکات زانیاری زۆر کەمی لە سەر وڵاتی ئێوە هەبێت. ئێوە دەبێت داوا بکەن کە چاوپێکەوتنی داوای مافی پەنابەریتان بە دەنگ تۆمار بکرێت، و ئەو داواکارییە 24 کاتژمێر بەر لە چاوپێکەوتن (یا 3 ڕۆژ پێشتر، ئەگەر لە بەندیخاندا بەند کراون) بە نووسراو پێشکەش بکەن. ئەگەر پارێزەرتان هەیە، ئەبێت داوا لەو بکەن کە ئەو نامەیەتان بۆ بنووسێت. ئەم تۆماری دەنگە زۆر گرنگە، لە بەر ئەوی ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ لە بەر هۆکاری شتێک لە چاوپێکەوتنەکەدا داواکارییەکەتان پەسند نەکات، و ئێوە پێتان وا نییە کە ئەوە ڕێک ئەم شتەیە کە ئێوە وتووتانە، یا مەبەستتان بووە. لەوانەیە تۆماری دەنگەکە تەنیا ڕێگەی سەلماندنی ئەو بابەتە بێت. لەوە دڵنیا بن کە چاوپێکەوتنەکە لە کوێ بەڕێوە دەچێت و چۆن دەتوانن بگەنە ئەوێ. ئێوە مافی ئەوەتان هەیە داوای چاوپێکەری و هەروەها وەرگێڕی لە ڕەگەزی نێر یا مێ و هەروەها ... بکەن و ئەو داواکارییە تا دەکرێت زووتر پێشکەشی بکەن. ئەگەر پارێزەرتان هەیە، دڵنیا بن پێش چاوپێکەوتن قسەتان لەگەڵ کردبێت، ئەگەر لە سەر چاوپێکەوتنەکە پرسیارتان هەیە، دەتوانن لە پارێزەرەکەتان پرسیار بکەن. ئەگەر شایەت (بۆ نموونە بەڵگە) هەیە کە دەتانهەوێت بۆ سەلماندنی داوای مافی پەنابەرییەکەتان بیدەن بە وەزارەتی ناوخۆ، پێش وەخت لە کۆنتڕۆڵ کردن و ئامادە کردنیان دڵنیا بن. لە کاتی چاوپێکەوتندا: زۆربەی جار چاوپێکەوتن لە ژوورێکی بچووک لەگەڵ مێزێک و چەند کورسییەک بەڕێوە دەچێت. لە ناو ئەم ژوورەدا ئێوە کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ کە چاوپێکەوتنتان لەگەڵ دەکات، و وەرگێڕی وەزارەتی ناوخۆ (ئەگەر پێویستتان پێی بێت) لێ دەبێت. ئەگەر ئێوە کەسێکی بەتەمەن بن، پارێزەرەکەتان لە کاتی چاوپێکەوتندا لەگەڵتان نابێت. لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، پێویستە زۆر ڕوون و ئاشکرا بدوێن و تا ئەو جێگەی دەکرێت وردەکاری بڵێن و هەوڵ بدەن هەموو زانیارییە گرنگەکان ئاماژە پێ بکەن. ئامادەییتان هەبێت کە بڕواتان پێنەکەن. کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ تەنانەت ڕەنگە لە ماوەی چاوپێکەوتندا بڵێ کە بڕواتان پێ ناکا (ئەگەر لە چاوپێکەوتنەکەدا ئەوەتان پێ نەڵێن، ئەگەری زۆرە لەو نووسراوەی کە داوای مافی پەنابەرییەکەتان پەسند ناکەن، بۆتان بنووسن). ئەگەر لە ماوەی چاو پێکەوتندا هەستێکی خۆشتان نییە، ماندوون، یان لە بەر هۆکاری بیرکردنەوە لە سەر ئەو شتەی بۆ ئێوە ڕووی داوە، خەمناکن، بەو کەسەی کە چاوپێکەوتنتان لەگەڵ دەکات، ڕابگەیێنن. ئەگەر لە ماوەی چاوپێکەوتندا پێویستتان بە پشوویە، داوا بکەن، ئەوە مافی ئێوەیە، لە داوا کردنی ئەو مافە مەترسن. ئەگەر پێتان وایە کە کێشەیەک لە وەرگێڕاندا هەیە، بە زووترین کات بیڵێین و داوا بکەن ئەم بابەتە لە تۆماری چاوپێکەوتنەکەتاندا بنووسرێت. دوای چاوپێکەوتن: دڵنیا بن لەوەی کە وێنەیەک لە تۆماری دەنگی و نووسراوی لە هەموو وشە بە وشەی چاوپێکەوتنەکەتان پێ ئەدرێت. لەوانەیە ڕێک دوای چاوپێکەوتنەکە، قسەکردن لە سەر ئەم بابەتە لەگەڵ هاوڕێیەک یا دراوسێیەک یارمەتیدەر بێت لە سەر ئەوە چ هەستێکتان هەیە، و یا خود شتێکی هەڵە ڕووی داوە یا نا، لیستێک بنووسن لەو شتانەی کە خۆتان پێتان وایە بە باشی بەڕێوە نەچوون یا ئەوانەی کە لە بیرتان چووە بیانڵێن. ئەگەر پارێزەرتان هەیە، دەبێت زۆر زوو دوای چاوپێکەوتنکە دیدارتان لەگەڵی هەبێت و پێی بڵێن کە شتەکە بە باشی بەڕێوە نەچووە. لەوانەیە ئەوان لە سەر ئەو بابەتە شتێک بنووسن و ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی کەن. پاش ئەم چاوپێکەوتنە بڕیار و وڵامێک لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە لەسەر ئەم بابتە دەگاتە دەستان. لەوانەیە ئەم بڕیارە بە خێرایی بە دەستتان بگات (لە ماوەی چەند حەوتوودا)، بەڵام زۆر جار ئەبێت چەند مانگێک چاوەڕوانی ئەم بڕیارە بن.

|1197 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین