• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

دوای ئەوەی ئیتالیا بووبە یەکێک لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ڕووی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە 4 وڵاتی ئەوروپی کە ئەگەری هەیە تووشی هەمان چارەنووسی ئیتالیا ببن.

 
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی دەکات، سیناریۆی ئیتالیا لە هەریەکە لە وڵاتانی، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و سویسرا دووبارە ببێتەوە، بەجیاوازی کات لەو وڵاتانەدا، هەروەها جەختی لەوەکردووەتەوە ئەوروپا دەبێتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕێکراوەکە ڕوونیدەکاتەوە، ئیتالیا ئێستا پلەی یەکەمی گرتووە لەژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە 4032 کەس گیانیانلەدەستداوە، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش لە ڕۆژێکدا لە ئیتالیا گەیشتە 5978 تووشبوو.

سویسراش ڕایگەیاند، ژمارەی تووش بووان لە وڵاتەکەیدا بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەڵکشاندایە، هەروەها تۆمارکردنی 1050 حاڵەتی تووشبوون لە ڕۆژێکدا، ژمارەی مردووانیش گەیشتە 75 حاڵەت، بە تێکڕایی دەکاتە 20 حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆناوە لە ڕۆژێکدا.

لەلایەکی دیکەوە حکوومەتی ئیسپانیا ڕایگەیاند، هەرشتێک پێویستبکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەیکەین، هۆشداریشیدا لە "خراپترین بارودۆخ کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە"، ئەمە دوای ئەوەی ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا گەیشتە 1300 حاڵەت و تووشبوونیش بە کۆرۆنا لە 25 هەزار کەس نزیکبووەتەوە.

لە فەرەنسا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ژمارەی مردن لە وڵاتەکی گەیشتووەتە 112 حاڵەت تەنها لە ڕۆژێکدا، هەروەها ژمارەی سەرجەم مردووان بە کۆرۆنا گەیشتە 562 کەس.

لە ئەڵمانیا ژمارەی تووش بووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەوە بۆ 2705 حاڵەت تەنها لە ڕۆژی شەممەدا، کۆی گشتی تووشبوانیش گەیشتە 16662 تووشبوو، هەروەها 47 کەسیش مردوون.

لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) لە شەشە وڵاتی نوێ تۆمارکراوە.
|3195 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین