• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

‌پێش تاقیكردنەوە ئەم 10 خۆراكە بخۆ

‌پێش تاقیكردنەوە ئەم 10 خۆراكە بخۆ

بۆ ئەوەی خاوەنی مێشكێكی بەهێز و بەتوانا بیت پێویستە یەكێك لەم 10 جۆر خۆراكە بخۆیت بۆ ئەوەی توانای مێشكت بەهێز ببێت و توانای وەرگرتنی شتەكان لای مێشكت باش بێت .

1- شۆكۆلاتەی ڕەش : ئەم جۆرەی شۆكۆلاتە یارمەتی بەهێزكردنی تواناكانی مێشك دەدات و وادەكات خوێن زیاتر بۆ مێشك بڕوات ، دەتوانیت ڕۆژانە پارچەیەك لەم جۆرەی شۆكۆلاتە بخۆیت بۆ ئەوەی مێشكت بەهێزبێت .

2-سێو : ئەم میوەیە سوودی بۆ تەندروستی زۆرە ڕۆژانە خواردنی یەك سێو مێشك بەهێز دەكات و توانای پێدەبەخشێت .

3-زەنجەبیل وەك یەكێك لە جۆرەكانی بەهارات سوودی زۆرە بۆ تەندروستی مێشك بەهێز دەكات ، دەتوانیت كەمێك زەنجەبیل بۆ خواردنی ڕۆژانەت زیاد بكەیت، تامی خۆشە و سوودیشی زۆرە .

4-ئەنەناس :یەكێكە لەو میوانەی بڕێكی زۆر ڤیتامین سی لە پێكهاتەیدا هەیە و بەسوودە بۆ بەهێزكردنی مێشك .

5-هەموو جۆرەكانی چەرەس بخۆ چونكە ئەمە مێشك بەهێز دەكات و دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ .

6-سپێناغ یەكێكە لەو جۆرە سەوزانەی بڕێكی زۆر ئاسن بە جەستە دەبەخشێت ، ئەم سەوزەیە بخۆ بۆ ئەوەی توانای مێشكت بەهێز ببێت .

7-گێلاس :تامی خۆشە و ڕەنگی جوانە و زۆر كەس ئارەزووی خواردنی دەكەن ، لە وەرزی هەبوونی ئەم میوە بەتامەدا كەمتەرخەمی لەخواردنیدا مەكە .

8-گێزەر چاو بەهێز دەكاتو توانای مێشكت زیاد دەكات بۆ وەرگرتنی زانیاری ، ڕۆژانە گێزەرێك بخۆ بۆ ئەوەی مێشكت بەهیبَز بێت .

9-پرتەقاڵ ڤیتامین و پێكهاتەی تەندروست و پێویست بە جەستە دەبەخشێت هاوكات خانەكانی مێشك چالاك دەكاتەوە .

10-ماسی دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ و ئەمەش یەكێكە لەو خۆراكانەی مێشك چالاك دەكاتەوە .

|2120 جار خوێندراوەتەوە|