• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

‌حەوت جۆری خۆراك چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەكات

‌حەوت جۆری خۆراك چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەكات
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن لە مرۆڤدا یەكێكە لە هۆكارەكانی توشببون بە جەڵتەی دڵ و مێشك و یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكان كە بەهۆیەوە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك گیان لەدەست دەدەن .
 
لەكاتی بەرزبونەوەی پەستانی خوێنی خۆت یان ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن دەتوانیت سوود لەم خۆراكانە وەربگریت بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە .
 
1-گێزەر: ئەم جۆرە سەوزەیە بڕێكی باش پۆتاسیۆم لە پێكهاتەیدا هەیە ڕێگری دەكات لەبەرزبونەوەی پەستانی خوێن و لێدانەكانی دڵ ڕێكدەخات و گورچیلەكان دەپارێزێت .
 
2-كیوی :زۆربەمان ئەوەمان بیستوە كە دەوترێت (سێوێك بخۆ و  پزیشك مەبینە ) بەڵام لە ڕاستیدا خواردنی میوەی كیوی لە سێو زیاتر سوودی هەیە و خواردنی سێ دەنك كیوی لە ڕۆژێكدا پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی  لەلایەن كۆمەڵەی پزیشكانی دڵ لە زانكۆی ئۆرلاندۆ لە ئەمەریكا ئەنجامیان داوە.
 
3-مۆز : ووزە و توانا بە جەستە دەبەخشێت و ڕێگری دەكات لە توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ ، خوتاردنی تەنها یەك مۆز لە ڕۆژێكدا مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون لە نەخۆشیەكانی دڵ دەپارێزێت .
 
4- كەرەوز : هەركاتێك پەستانی خوێنت بەرزبوەوە ئەوە چەند چڵێك كەرەوز بخۆ و دەتوانیت ڕۆژانەش چەند چڵێك لەم سەوزە بەسوود و بەتامە بخۆیت بۆ ئەوەی لەبەرزبونەوەی پەستانی خوێن دوور بیت .
 
5- شۆكۆلاتەی ڕەش : شۆكۆلاتە پێكهاتەی فلاڤینۆید  لەپێكهاتەیدا هەیە و زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ .
 
6-پەتاتە : سەرچاوەیەكی زۆر باشی پۆتاسیۆم و ڕیشاڵە ، توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە دەكرێت پەتاتە وەك یەكێك لە خۆراكە بەسوودەكان بۆ دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن بەكاربهێنرێت بەڵام بەمەرجێك بە كوڵاوی بێت نەك بە سوورەوكراوی .
 
7-سیر : ڕەنگە ئارەزووی بۆن و تامەكەی نەكەیت بەڵام سوودی زۆرە بۆ جەستە و ڕێژەی كۆلیترۆڵ لە خوێندا ئاسایی دەكاتەوە و پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت.............
 
|2264 جار خوێندراوەتەوە|