• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

ئه‌وانه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌ مه‌ترسی‌ شێرپه‌نجه‌یان له‌سه‌ر كه‌متره‌

ئه‌وانه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌ مه‌ترسی‌ شێرپه‌نجه‌یان له‌سه‌ر كه‌متره‌

بۆ به‌رگریكردن به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ دۆخی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌ باشتره‌ له‌وانه‌ی‌ نه‌چونه‌ته‌ ناو پڕۆسه‌كه‌وه‌. توێژینەوەیەکی تەندروستی نوێ ئاشکرای دەکات ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردوە و نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە هەلێکی گەورەیان لەپێشە بۆ مانەوەیان لە ژیان و ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیەکە. توێژینەوەکە لە پێگەی تەله‌گراف بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیاید توێژەرانی‌ زانکۆی کالیفۆڕنیای‌ ئه‌مریكی‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ڕێژەی ئەو کەسانەی هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه‌ و به‌ نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌ مردوون بەرزترە لەو کەسانەی کە هاوسەرگیریان کردوە. توێژەران له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژە به‌وه‌ دەدەن کۆمەڵگا ڕۆڵی سەرەکی هەیە له‌ هاوکاری کردنی ئەو کەسانەی کە هاوسەرگیریان کردوەو توشبوی نەخۆشی شێرپەنجەن، تا هەلی مانەوەیان لە ژیاندا زیاتر بێت و زیاتر بەهێز بن و ڕوبەڕوی ئەو نەخۆشیە ترسناکە ببنەوەو لەڕووی دەرونیەوە نەڕوخێن. لەبەشێکی توێژینەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ژنانی‌ توشبوو به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ و تێیدا هاتوە ژنان زیاتر شەنسیان هەیە بۆ مانەوە لەژیان وەک لەکچان کە هاوسەرگیریان نەکردوە. ماریا ماتینز بەڕێوەبەری گروپی توێژینەوەکە ڕونیدەکاتەوە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشەکان کەسانێک ئامادەبن بۆ هاوکاریکردنی کردنی ئەو نەخۆشانەی کە سەڵتن و هاوسەرگیریان ئەنجام نەداوە، تا بتوانن ڕووبەڕوی ئەو نەخۆشیە ترسناکە ببنەوە. 

|2149 جار خوێندراوەتەوە|