• krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam 570
  • reklam5770
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • کتیبی شۆفێری بە کوردی و ئینگلیزی

توێژینەوەیەک: ڕێژەی تەندروستی ئەنجامدانی سێکس لەهەفتەیەک دەخاتە ڕوو ئایا چەند جار سێکس لە هەفتەیەکدا ئەنجامبدرێت

توێژینەوەیەک: ڕێژەی تەندروستی ئەنجامدانی سێکس لەهەفتەیەک دەخاتە ڕوو ئایا چەند جار سێکس لە هەفتەیەکدا ئەنجامبدرێت

به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی دوایین توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی هه‌فتانه‌ یه‌ك جار سێكس ده‌كه‌ن هه‌ست به‌ خۆشییه‌كی زیاتر ده‌كه‌ن له‌وانه‌ی هه‌فتانه‌ چوار جار یان زیاتر ئه‌و كاره‌ دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئیمی مۆیس سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی دلهاوزی له‌ كه‌نه‌دا، له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی هه‌فتانه‌ زیاتر له‌ جارێك سێكس ده‌كه‌ن هه‌ست به‌ فشاری زیاتر ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت "ئه‌وكاته‌ ئامانجه‌كه‌ ده‌پێكرێت، كه‌ هه‌فتانه‌ یه‌ك جار سێكس بكرێت نه‌ك زیاتر".

"ئه‌نجامدانی سێكس رێژه‌ی هه‌ستكردن به‌ خۆشحاڵیی زیاتر ده‌كات و كه‌سه‌كانیش هه‌ست و سۆزیان بۆ یه‌كتر زیاتر ده‌بێت" به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌، كه‌ 2400 هاوسه‌ری له‌ ئه‌مریكا به‌ نمونه‌ وه‌رگرتووه‌.

ره‌نگه‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ مشتومڕ دروست بكات له‌سه‌ر ژماره‌ گونجاوه‌كه‌ی سێكس له‌ هه‌فته‌یه‌كدا، به‌وپێیه‌ی هه‌ندێجار ئه‌و كاره‌ له‌سه‌ر ئاره‌زوو و سروشتی كه‌سه‌كان وه‌ستاوه‌، بۆ نمونه‌ كه‌سانێك هه‌ن هه‌فتانه‌ یه‌ك جار سێكس ده‌كه‌ن و خۆشحاڵیشن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ندێكی دیكه‌ خۆشییه‌كانیان به‌ستۆته‌وه‌ به‌ زۆریی ژماره‌ی سێكسه‌وه‌.

ڤینسیا مارین-ی ئه‌ڵمانی شاره‌زا له‌ بواری چاره‌سه‌ری سێكسیدا، ده‌ڵێت "هه‌ندێ له‌ هاوسه‌ره‌كان ته‌نانه‌ت هیچ كاتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ گفتوگۆیان نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وان هه‌رچه‌ندێك سێكس بكه‌ن له‌هه‌فته‌یه‌كدا گرنگ نییه‌ به‌لایانه‌وه‌ و خۆشحاڵیی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌".

مارین ئامۆژگاریی هاوسه‌ره‌كان ده‌كات، كه‌ هه‌رگیز خشته‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی سێكس دانه‌نێن "ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ترس و دوودڵی ... یاخود ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی رۆتینی سه‌یر بكرێت".

|8843 جار خوێندراوەتەوە|