• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

هانا قادر خۆشەویستى خۆى بۆ کورێکى ئەسمەر ئاشکرا کرد

هانا قادر خۆشەویستى خۆى بۆ کورێکى ئەسمەر ئاشکرا کرد

كوڕێك ده‌ناسم، به‌ ماچێك شێت ده‌بێت

به‌ باوه‌شێك ئاگر ده‌گرێت و


به‌ ده‌نگه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێت:


كچێ به‌ ساقه‌ت بم!


من كوڕێك ده‌ناسم


به‌ دیار ته‌ماشا كردنمه‌وه‌


خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت


به‌ باسی دڵداریه‌كانم


شیرین شیرین، پێ ده‌كه‌نێت


له‌وه‌تای ئه‌م كوڕه‌ ده‌ناسم، هه‌مووان


پێم ده‌ڵێن: هانا جوان بووی...


جوابی چی بده‌م ئه‌من،


كه‌ دڵ حه‌یران بووه‌!


چۆن بتوانم ئه‌م هه‌مووه‌ بشارمه‌وه‌!


كه‌ ڕۆح وه‌یلان بووه‌...


بۆ بێده‌نگ ببم


له‌ كاتێكدا به‌ تۆمه‌تی دووباره‌ عاشق بوونم،


هه‌زار دوژمنم لێ په‌یدا بووه‌...


ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی من، به‌ ژنێتیمه‌وه نووساوه‌


به‌ شه‌وگاری غوربه‌تمه‌وه‌ گیرساوه‌ته‌وه‌


خه‌ڵكی چی ده‌ڵێن با بڵێن!


با ئاگری دۆزه‌خم لێ خۆش بكه‌ن


با به‌ زمانی تیژیان ئه‌نجن ئه‌نجنم بكه‌ن


ئه‌و هاتووه‌ته‌ ژێر پێستمه‌وه‌


به‌ هیچ دونیایه‌ك ده‌رنایه‌ته‌وه‌.

|6260 جار خوێندراوەتەوە|