• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

شیلان عوسمان كۆچ دەكات

شیلان عوسمان كۆچ دەكات

ژنە هونەرمەند شیلان عوسمان كار لەسەر سێ بەرهەم دەكات كە ئاوازی دوویان لەلایەن موزیسیان بورهان موفتیزادەوە دانراون.

جەنگین جەمال، موزیسیان و هاوژینی شیلان عوسمان بە (رووداو)ی راگەیاند، بەرهەمێكیان بەنێوی كۆچ لە تێكستی رێبواری دەلاك و میلۆدی بورهان موفتیزادە و دابەشكردنی راستی كوردییە و گوتی "ئەو بەرهەمە موزیكەكەی تەواو بووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا گۆرانییەكە ئامادە بێت و كلیپیشی بۆ بكەین".

گوتیشی كە بەرهەمێكی دیكەی شیلان لە تێكستی ئەحمەد محەممەد و میلۆدی موفتیزادەیە. بەرهەمێكی دیكەشی بەنێوی دڵی زارم تێكستی شاهۆی شاعیر و ئاوازی هونەرمەند عەدنان كەریمە، بەڵام تائێستا یەكلایی نەبوونەتەوە لەوەی چ موزیسیانێك كاری دابەشكردنی موزیكی ئەم دوو بەرهەمە بكات.

|7151 جار خوێندراوەتەوە|