• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

دواجار ئارینا نهێنییە گەورەکەی ئاشکرا کرد

کچە میدیاکاری ناسراوی کورد ئارینا حەمید ماوەیەکە کەۆتە ژێر ھەرەشەی نەیارەکانی و ھەوڵی شکاندنی کەسایەتیەکەی دەدەن لە تورە کومەڵایەتیەکان وەک خۆی دەڵَێت: لەبەر رق و کینەی و ئیرەییان لەمن و کە دەیانەوێت لە جێیی من و ژیانی من بن بۆیە وام لەگەڵ دەکەن . ئارینا دەربارەی ئەو کەسانەی کە ھەوڵی شکاندنی دەدەن لە تورە کومەڵایەتیەکان تایبەت بە دوارۆژی وت:  ھەندێک کەس لە خۆشەویستی خۆیانە کە پەیچ و ئەکاوێنت بەناوی منەوە دروست دەکەن، بەڵام ھەندێکیان بەھۆی رق و کینەی و دیسان ئیرەی بردن بە ژیانی من کە دەیانەوێت لە جێگەی من بن ئەم کارانە دەکەن بەشێکی تریشیان دەیانەوێت تێکەلی سیاسەتم بکەن چونکە لەم دواییانەدا وەک بێژەری سیاسی دەرکەوتووم . ئارینا دەبارەی ھوکارەکان کە ئایا بۆچی زیاتر لە میدیاکارەکانی تر ئەم کارانە لەگەڵ دەکەن وتی" ناتوانم بڵێم بەھۆی جوانیمەوەیە ئەو کارانەم بەرامبەر ئەکرێن چونکە ھیچ کات من خۆم بە جوان نازانم، و ھیچ کاتیش نەم وتوە کە جوانم، چونکە لە کوردستان سەدان کچ لەمن جوانترە بەڵام توشی ئەم شتانە نابن، دیسان من دژی ھیچ حزبێک و شارێکیشی نیم تا ئەوەم لەگەڵ بکرێت. دەربارەی کاردنەوەی ئەم میدیاکارە بەرامبەر ئەو کەسانەی ھەوڵی شێواندنی کەسایەتیەکەی دەدەن ئارینا دەڵێت : ئەو کەسانە نایناسم ئەگەر بزانم کێن نادەمە دادگا و سکاڵا لەسەر تومار ناکەم چونکە لەوانەیە لە ژیان تێنەگەیشتبن و لە جێگایی ئەوە ئاموژگاریان دەکەم کە جوان سەیری ژیان بکەن و بەم کارانە خۆیان نەشرین نەکەن . ئارینا باس لە ھەلویستی ھاوسەرەکەی دەکات بەرامبەر ئەم ناوزراندن و تەشھیرانەی پێ دەکرێن لە تورە کومەڵایەتیەکان و وتی : خۆشبەختانە کومار زۆر پالپشتمە و لە ھەموو بنەمالەکەم ئەو بە پلە ی یەکەم پشتگیریم دەکات تاکە کەسە کە لەو ساتە سەختانەدا لەگەلمە , زۆر شانازی پێ ئەکەم و سوپاسی خۆا ئەکەم کە ھاوسەرێکی وای پێ بەخشیوم  ئارینا حەمید کە یەکێک لە بێژەرە بەناوبانگەکانی کوردستان ناسراوە و لە تورە کومەڵایەتیەکاندا زۆرترین قسەو باسی لەسەر دەکرێت ئاماژە بەوەشکرد : تەنھا لە تورە کومەڵایەتی فەیس بوک خاوەن یەک ئەکاوێنت و یەک پەیچم کە کەسە نێزیەکانم ھەموویان دەزانن کامەن و ئەوانەی تر ھەمۆی درۆست کراون و پەیوەندیان بەمنەوە نیە - 

b341629cf84f82ea03c5556b7042f56355d4488d6558f5f448eeaee4b793e3f4

f3ecbcd44f6eb0b64f30c2e19bace9ec

 

 

 

|6201 جار خوێندراوەتەوە|