• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

ھێلی لەڤ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی یەکێتی و پارتی بینرا

ھێلی لەڤ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی یەکێتی و پارتی بینرا

پۆپ ستاری کورد ھێلان عەبدللە ناسراو بە ھێلی لەڤ لەگەڵ  کومەڵێک بەرپرسی کوردی یەکێتی و پارتی لە وڵاتی فرەنسا لە میانەی بەرێوە چونی رێورەسمەکانی ڤیستڤالی کان پێکەوە بینران . ھێلی لەڤ کە جگە لەکاری گۆرانی وتن لە چەندین فیلمی سینەمایی کوردی دا بەشداری کردوە وپێشترین بۆ چەندین ڤیستڤاڵی جیھانی بانگێشتکراوە، ئەم جارەش وەک کچێکی کورد بەشداری لە ڤیستڤالی کان دا کرد لە وڵاتی فەرەنسا . چەند وێنەیێک لەم ڤیستەڤالە بڵاوکرانەوە کە تیایدا چەند بەرپرسێکی کورد لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی دەردەکەون لە نێوانیاندا فەرماندەی پارتی سیروان بارزانی و فەرماندەی یەکێتی شێخ جەعفەر مستەفا و لەگەڵ شاندێکی ھەرێمی کوردستان کە بۆ مەبەستی پاڵپشتی کردن لە فیملی پێشمەرکە کە لەھەمان ڤیستەڤال دا پشکدارە چۆنەتە وڵاتی فەرەنسا . ڤیستڤالی کان بە یەکێک لە گەورەترین ڤیستەڤالەکانی سینەمایی جیھان دادەنرێت , دامەزراندی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٤ ھەموو ساڵێک لە مانگی ٥ بەرێوە دەچێت , و کومەڵێک خەلات دابەش دەکرێت گرنگترینیان خەلاتی ئالتونی یە بۆ باشترین فیلم. - 

 

2099552a6cb78f7d8cf1b643f572eb27963ca0f638bfcee236baf9b74db40c0d

|4649 جار خوێندراوەتەوە|