• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

خواردنی جۆ بۆ دابەزینی کێشی لەش

خواردنی جۆ بۆ دابەزینی کێشی لەش
پسپۆرانی خۆراك لەسەر ئەو باوەڕەن گرنگترین ژەمی خۆراك بۆ مرۆڤ نانی بەیانیانە، بۆیە بە بەردەوامی هۆشداری دەدەن کە نابێ ژەمی بەیانیان لەبیر بکرێت و دەڵێن، دەبێ ژەمی بەیانیان دەوڵەمەند بێ بە وزە، بەڵام بەو مەرجەی كالۆری كەمی تێدا بێت.
 
ماڵپەڕی (Healthy Food House)، بڵاوی کردووەتەوە کە پسپۆڕان لە لێکۆڵینەوە بەرەوامەکانیاندا بۆیان دەرکەوتووە؛ ئەگەر ژەمی بەیانیان ریکوپێک و تەندرووست بێ، دابەزینی كێشی لەش ئاسان دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ لە ژەمەكانی داھاتوودا نەوس و حەزی خۆاردنی كەم بێتەوە.
 
ئەوەی گرنگە لە نوێترین توێژینەوەكاندا پسپۆڕان پێداگری لەوە دەکەن کە بەکارهێنانی جۆ و جۆی دووسەر جگە لەوەی سوودی پزیشكی بۆ چارەسەری تووڕەیی و كێشەكانی پێست و ریخۆڵە و منداڵدانی ژنان ھەیە، دەوڵەمەندیشە بە پرۆتین و كانزا جیاوازەکان و ڤیتامینی B1 و E .
 
بە گوتەی ئەو پسپۆرانە پێکهاتەی جۆ ڕیگە لە زیاد بوونی كێشی لەش دەگرێت و بۆماوەی چەندین كاتژمێر نایەڵێ مرۆڤ ھەست بە برسیبوون بکات و گرنگتر لە ھەموو ئەوانەش رێژەی شەكرە لە لەشی مرۆڤدا رێكدەخات و نایەڵێ ھەردوو جۆری ترسناكی ئەنسۆلین و شەكرەی جۆری 2 لە لەشدا دروست بێ.
 
بۆ بەكارھێنانی جۆ لە ژەمە خواردەكاندا پسپۆرانی خۆراك دەڵێن: "دەتوانن جۆ بکوڵێنن و لەگەڵ ماست و سوپ و زەڵاتە بەكاری بھێنن، ئەو رێژیمە خۆراکییە تەنیا لە یەك ھەفتەدا كاریگەری سەرسوڕھێنەری لە دابەزاندنی كێشی لەشدا دەبێ.
|3832 جار خوێندراوەتەوە|