• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

رۆژان : من لەو کارە بی بەریم ؟ بزانە کام کارە؟

رۆژان : من لەو کارە بی بەریم ؟ بزانە کام کارە؟

رۆژان عەبدورەحمان، بێژەری هەواڵە وەرزشییەکان لە تەلەڤزیۆنی رووداو روونکردنەوەیەک بۆ فانەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و تۆڕەکانی دیکە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت خاوەنی هیچ ئەکاونتێک نییە لە ئینستاگرام و ئەوانەی بەناوی ئەو کراونەتەوە ساختەن.

رۆژان عەبدورەحمان، دەیەوێت فانەکانی لەسەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگاداربکاتەوە کە خاوەنی هیچ ئینستاگرامێک نییە، ئەو ئینستاگرامەیشی ئیشی پێدەکرد ماوەی سێ رۆژە دایخستووە، وەک خۆی هۆکارەکەی باس دەکات "لە ئینستاگرام پەیجێکی زۆر بەناوی کراوەتەوە و ئەوەش بە هۆکاری سەرەکی دادەنێت کە ئینستاگرامەکەی دابخات".

گوتیشی " جگە لە ئەکاونتی خۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هیچ ئەکاونت و پەیجێکی دیکەم لە هیچ تۆڕێکی دیکەی کۆمەڵایەتی بەناوەوە نییە و ئەوەی دروستکراوە ساختەیە".

رۆژان لە ساڵی 1989 لە هەڵەبجە لەدایك بووە. دەرچووی بەشی راگەیاندنی پەیمانگەی تەكنیكیی سلێمانییە. لە تەلەڤزیۆنی ئازادی لە شاری سلێمانی، بێژەری هەواڵی سیاسی بووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی تۆڕی میدیایی رووداو گرێبەستی واژۆ كردووە و بێژەری وەرزشییە.

پێشتر یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان بووە، بەڵام ئێستا زۆر بەكەمی وەرزش دەكات، رۆژان عەبدولڕەحمان، بێژەری وەرزشی  رووداو، سەرەتا بڕیار بووە ببێتە بێژەری سیاسی، بەڵام دواتر بەهۆی پێویستیی دێسكی وەرزشی بە بێژەر، وەك بێژەری وەرزشی هاتووەتە سەر شاشە.

|5643 جار خوێندراوەتەوە|