• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

‌10 ڕێنمایی بۆ وازهێنان لە جگەرە كێشان

‌10 ڕێنمایی بۆ وازهێنان لە جگەرە كێشان
وازهێنان لە كێشانی جگەرە یەكێكە لەو بابەتانەی چەندین جار ڕێنمایی جیاوازی لەسەر بڵاوكراوەتەوە و چەندین ڕێگە ئاشكرا كراوە بۆ  ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن و مەبەستیانە واز لە كێشانی جگەرە بهێنن .
 
1- هەر ئەو كاتەی بیرت لەو كردەوە كە واز لە كێشانی جگەرە بهێنیت بەروارێك دیاری بكە بیۆ ئەوەی لەو ڕۆژەوە دەست بكەیت بە وازهێنان لە كێشانی جگەرە .
 
2-مێشكی خۆت سەرقاڵ بكە بە بابەتێكی نوێوە بۆ ئەوەی جگەرە كێشانت بیر بچێتەوە  .
 
3-ئاو زۆر بخۆرەوە : چاكتر وایە ئاوی خواردنەوە یان شەربەتت پێبێت یان هەر خواردنەوەیەك كە خۆت ئارەزووی دەكەیت ، بۆ ئەوەی كاتێك كێشانی جگەرەت بیر هاتەوە ئەوە بڕێك لەو خواردنەوەیە بخۆیتەوە كە پێتە .
 
 4-گرنگی بەخۆت بدە : لەجیاتی ئەوەی كاتی دیكە بڕێك پارەت لە كڕینی جگەرەدا سەرف دەكرد ئێستا بەو بڕە پارەيە شتێك بكڕە بۆ خۆت و ئەو هەستە بە خۆت بدە كە دەتەوێت گرنگی بەخۆت بدەیت .
 
5-وەرزش بكە و ڕاهێنانی تایبەت ئەنجامبدە بۆ ئەوەی كێشانی جگەرەت بیر بچێتەوە .
 
6-خۆراكی تەندروست و سەوزە و میوە زۆر بخۆ  بەڵام چاكتر وایە لەو ماوەیەدا پەنا زۆر نەبەیتە بەرخواردنی شیرینی بۆ ئەوەی كێشەی قەڵەویت بۆ دروست نەكات .
 
7-دوور بكەوەرەوە لەو شوێنانەی جگەرە و نێرگەلەی لێدەكێشرێت بۆ ئەوەی ئارەزووی كێشانی جگەرەت بیر بچێتەوە .

8 -هەوڵبدە بەسەر ئارەزووكردنت بۆ كێشانی جگەرەدا زاڵ بیت و ئەوە بخەرە مێشكتەوە كە دەتەوێت واز لەجگەرە كێشان بهێنیت . 

9-سوودەكانی وازهێنان لەكێشانی جگەرە بخەرە پێش چاوی خۆت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی ئەوە لە مێشكتدا دروست ببێت كە وازهێنان لە كێشانی جگەرە چەندە سوودی دەبێت بۆت .
 
10- لە هەندێك دۆخدا ئەو كەسانەی كە زۆر ئالودەی كێشانی جگەرە بوون دەرمانی  پێویستیان بۆ بەكاردەهێنرێت بۆ ئەوەی واز بهێنن لە كیًَشانی جگەرە .

 

|3679 جار خوێندراوەتەوە|