• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

‌چی دەبێت ئەگەر ڕۆژانە بە سیر مەساج بە پێستت بكەیت؟

‌چی دەبێت ئەگەر ڕۆژانە بە سیر مەساج بە پێستت بكەیت؟
ئەگەر سوودەكانی مەساجكردن بەسیر بۆ پێستت بزانیت بەتایبەت ئەو كاتەی دەچیتە تەمەنەوە ئەوە بێگومان  مەساج بە ڕوخسارت دەكەیت بەم پێكهاتە سروشتیە .
 
سیر توانای نوێكردنەوەی خانەكانی پێستی هەیە و پێست لە وشكبونەوە دەپارێزێت و ڕێگری دەكات لە دەركەوتنی چرچی لەسەر پێستی ڕوخسار و دەركەوتنی زیپكە و پەڵە دوا دەخات .
 
بۆ ئەوەی پێستت بە گەشاوەی بمێنێتەوە دەتوانیت ئەم پێكهاتەیە بۆ پێستت بەكاربهێنیت .
 
دەنكێك سیر جوان ووردی بكە و لەگەڵ سركەی سپی تێكەڵاوی بكە و لەڕێی پارچەیەك لۆكەی خاوێنەوە بیدە لە پێستی ڕوخسارت و ماوەی 15 خولەك بە پێستتەوە بیهێڵەرەوە و دوای ئەوە پێستت بە ئاو خاوێن بكەرەوە ، دەتوانیت بۆ ماوەی تەنها دوو هەفتە و هەفتەی سێ بۆ چوار ڕۆژ ئەم كارە دوبارە بكەیتەوە بۆ ئەوەی پێستت جوان و گەشاوە بێت .
 
سوودەكانی مەساجكردنی پێست بە سیر :
 
1- سیر دەوڵەمەندە بەپێكهاتەی  (ئەلیسین ) ئەمەش یارمەتی توندكردنەوەی پێست دەدات و ڕێگری دەكات لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری لەسەر ڕوخسار .
 
2- ئەگەر خاڵی ڕەش لەسەر لوتت دروست بوە ئەوە دەتوانیت تێكەڵەی سیر و سركە بۆ لابردن و ڕێگریكردن لەم كێشەیە بەكاربهێنیت .
 
3- بەیەكجارەكی چارەسەری ئەو زیپكانە دەكات كە لەسەر ڕوخسار دروست بوە چونكە ڕێگری دەكات لەگەشەی بەكتریاكانی سەر پێست .
 
4-پێستی ڕوخسار ناسك دەكاتەوە و دژە ئۆكسێنەر لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمە وادەكات ڕوخسار لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری پارێزراوبێت.
 
5- لابەری ئەو پەڵانەیە كە لەسەر ڕوخسار دروست دەبێت و پێست شێدار دەكاتەوە. 

  

|4845 جار خوێندراوەتەوە|