• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

ئایا كاتێك به‌ ڕۆژویت ماچكردنى هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاساییه‌ ؟

ئایا كاتێك به‌ ڕۆژویت ماچكردنى هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاساییه‌ ؟

ئایا كاتێك به‌ ڕۆژویت ماچكردنى هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاساییه‌ ؟له حوكمى ئیسلام ئایا ماچ کردنی ھاوسەرەکەت لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێگەپێدراوە؟ لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ئەنجامدانی چەند کردارێک لە کەسی ڕۆژووەوان قەدەغە دەکرێت لە پێناو پاراستنی ڕۆژوەکەی بەو پێیەی ڕۆژوو تاقیکردنەوەی کەسی مسوڵمانە لە لایەن خوای گەورە و جڵەوکردنی نەفس و ئارەزووە.

بە پێی دەقە پیرۆزەکانی قورئان و سوننەتە پیرۆزەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) پێویستە کەسی ڕۆژووەوان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا و بە تایبەتیش لە کاتی بەڕۆژووبووندا لە چەند کارێک دووربکەوێتەوە، ھەرچەندە بەشێکی زۆر لەو کارانە لە کاتی ئاساییدا حەڵاڵ و ڕێگەپێدراون، وەک، خواردن و خواردنەوە و کاری سەرجێی ھاوسەران.

ئایا ماچ کردنی ھاوسەرەکەت لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێگەپێدراوە؟ – خاتو عائیشە (خوا لێی ڕازی بێت) فەرمووی: “جار ھەبووە پێغەمبەر (د.خ) بەڕۆژوو دەبوو، خێزانی خۆشی ماچ دەکرد یان دەستبازی لەگەڵ دەکرد، بەڵام ئەو لە ھەمووتان زیاتر خۆی ڕادەگرت”، کەواتە لێرەوە دەردەکەوێت، کە ماچ کردن پەیوەستە بە مەرجی خۆڕاگری-یەوە.

– عومەری کوڕی خەتاب (خوا لێی ڕازی بێت) فەرمووی: “ڕۆژێک بەڕۆژوو بووم و ھەستم جوڵابوو، خێزانەکەمم ماچ کرد، دوایی ھاتمە خزمەت پێغەمبەر (د.خ) و پێم وت، کە ئەمڕۆ شتێکی گەورەم کردووە، چونکە بەڕۆژوو بووم و خێزانەکەمم ماچ کردووە، پێغەمبەر (د.خ) فەرمووی: باشە ئەگەر ئاوت لە دەمت ڕادایە و غەرغەرەت پێ‌ بکردایە ھیچت لە سەر بوو؟ وتم: نەخێر، ئەوە ھیچی تێدا نیە. فەرمووی: ئیدی ئەو پرسیارەت چیە، واتە ئەو کارە ھیچ کارتێکردنێکی لە سەر بەتاڵ بوونەوەی ڕۆژوو نییە.

– ئیبنول مونزر دەفەرموێ‌: “لەو یاوەرانەی ڕایان لە سەر ئەوە داوە، کە ماچ کردن ڕۆژوو ناشکێنێت، عومەری کوڕی خەتاب و ئیبنو عەباس و ئەبو ھورەیرە و خاتو عائیشە (خوا لێیان ڕازی بێت)، لە تابعین-یشدا عەتا‌و و شەعبی و ئەلحەسەن و ئەحمەد و ئیسحاق (ڕەحمەتی خوایان لێبێت)”. – بە پێی مەزھەبی ئیمامی حەنەفی و شافعی، ئەگەر کەسێک بزانێت ماچەکەی ئارەزووی دەجوڵێنێت، باش نیە ئەو ماچە بکات، بەڵام کەسێک بزانێت ئارەزووی پێی ناجوڵێ‌ ئەوە کێشەی نیە، بەڵام ھەردوو مەزھەبەکە دەڵێن، نەکردنی باشترە. کەواتە، ئەم حوکمە پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ئارەزووەوە ھەیە، بۆیە ھەر ماچ کردنێک ئارەزوو بجوڵێنێت باشترە خۆتی لێ‌ بەدوور بگریت ھەرچەندە ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو ماچ کردنە ئارەزووی نەجوڵاند، ئەوە ھیچ کێشەیەکی شەرعی نییە

|2709 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین