• krd travel
  • مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

وریای ئه‌م مه‌ترسییه‌ی لایككردن بن

وریای ئه‌م مه‌ترسییه‌ی لایككردن بن

لایككردنی پۆستێكی فه‌یسووك وه‌ك رێگایه‌كی بێزیان بۆ ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌كانت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێك شت ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هاوكات مه‌ترسیشی هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی چه‌ند راپۆرتێك فێڵبازانی ئه‌لیكترۆنی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك سه‌كۆیه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یام و لینكه‌ فێڵاوی و ڤایرۆساوی و هاكئامێزه‌كانیان بۆ كه‌سانی بێتاوان به‌كارده‌هێنن.

ماڵپه‌ڕی  The indipendentی بەریتانیا بڵاویكرده‌وه‌، فه‌یسبووك له‌لایه‌ن ئه‌و هاككه‌رو فێڵبازه‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج كه‌ ده‌یانه‌وێت لینكه‌ گوماناوییه‌كانیان شێربكرێت و له‌كه‌مترین ماوه‌دا زۆرترین رووبه‌ری تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بگرن.

لایككردنی وێنه‌، ستاتوس یان لینكێكی فه‌یسبووكه‌وه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ بچێته‌ لوتكه‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یجی سه‌ره‌كی فه‌یسبووك واته‌ هۆمه‌كه‌وه‌. به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌و پۆستانه‌ ده‌كرێنه‌ هۆكارێك بۆ جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌ گوماناوییه‌كانی هاككه‌ران و لایككاره‌كانیش ده‌بنه‌ به‌شێك له ‌ئامانجه‌كان.

ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و سه‌ربه‌ كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌ كه‌ وێڕای ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك وئه‌پلیكه‌یشنی فه‌یسبوك مێسنجه‌ر، خاوه‌نی ئه‌پلیكه‌یشنی واتس ئه‌په‌ كه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌ربڵاوترین به‌رنامه‌كانی په‌یوه‌ندی كورته‌نامه‌ له‌جیهاندا.

|2193 جار خوێندراوەتەوە|