• مۆڵەتنامەی شۆفێری جیهانی داوا بکە
  • reklam5770
  • krd travel
  • reklam 570
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • driving test
  • life in uk test in kurdish
  • car wash for sale
  • barber
  • ISTAR2
  • reklam180

چۆن درەنگتر شەحنی ئایفۆنەکەت دابەزێت

چۆن درەنگتر شەحنی ئایفۆنەکەت دابەزێت

چۆن درەنگتر شەحنی ئایفۆنەکەت دابەزێت

بەپێی مۆدێلی ئایفۆنەکەت دەکرێت دابەزینی شەحنی مۆبایلەکەت جیاواز بێت چونکە ئەپڵ لە مۆدێلە نوێیەکانیدا گۆڕانکاری زۆری کردووە.

بەڵام بۆ ھەموو مۆدێلەکان دەتوانیت چەند کارێک جێبەجێ بکەیت کە وادەکات درەنگتر شەحنت دابەزێت و ئەوانیش ئاسانن و بریتین لەمانەی خوارەوە:

-لەوانەیە نوێ بێت، بەڵام لەرینەوە (Vibration)ی مۆبایل شەحنێکی زیاتر لە (Ring Tone) دەبات و پێویستە لەرینەوە بکوژێنیتەوە.

-زۆرکەس دەڵێن رووناکی شاشە پەیوەندی بە شەحنەوە نییە، بەڵام پێناچێت ئەوە راست بێت و پێویستە رووناکی شاشەکەت بەپێی شوێن کەمبکەیتەوە و ئەوەش دابەزینی شەحن درەنگ دەخات.

-پێویستە بچیتە سەر رێکخستنەکان و دواتر لە (Autolock)دا کاتی قفڵ کردنەکەت کەمبکەرەوە بۆئەوەی زووتر قفڵ ببێت و ئەوەش وادەکات شەحن کەمتر بڕوات.

-ئەگەر لە شوێنێک بوویت شەبەکەی مۆبایل نەبوو مۆبایلەکەت بخەرە سەر مۆدی (Airplane) و بەوشێوەیە شەحنی کەمتر دەبات.

-بلوتوس وزەیەکی زۆری دەوێت و پێویستە لەکاتێکدا کارت پێی نەبێت بیکوژێنیتەوە.

-گەورەترین کێشە ئەوەیە ئەپلیکەیشنێکی زۆر دەکەیتەوە و دواتر لە باکگراوندەکەدا شەحن دەبەن، ھەربۆیە ئەگەر کارت بە ئەپلیکەیشنێک نەما بەتەواوی دایبخەرەوە.

|2322 جار خوێندراوەتەوە|