• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • مۆڵەتی سەرتاشین
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

بای بای تەمەنی نائومێدی..هێلكەدانی خانمان گەنجدەكرێتەوە

بای بای تەمەنی نائومێدی..هێلكەدانی خانمان گەنجدەكرێتەوە

توێژەران سوڕی نائومێدی خانمێكیان بەرەو دوا گێڕایەوە و دوای ئەوەی 5 ساڵ بوو سووڕی مانگانەی نەمابوو، توانیان هێلكەدانی گەنجبكەنەوە.

لە وەرچەرخانێكی گەورەی زانستیدا، زانایان ئاشكرایانكرد كە ئیدی ئەوان دەتوانن ئومێد بۆ ئەو خانمانە بگێڕنەوە كە گەیشتوونە تەمەنی نائومێدی.

توێژەرەكان دەڵێن كە ئەوان توانیویانە هێلكەدانی خانمان گەنجبكەنەوە و سووڕەكانی مانگانە و چالاكییە هۆرمۆنییە مێینەكان بۆ جەستەی خانمان بگێڕنەوە، تەنانەت لە خانمێكیشدا كە تەمەنی 40 ساڵ بووە و ماوەی پێنج ساڵ سووڕی مانگانەی راوەستاوە.

توێژەرەكان لە یۆنانەوە بوون و ئەنجامی ئەو توێژینەوەی خۆیان لە كۆنفرانسی ساڵانەی كۆمەڵەی ئەوروپی بۆ زانستی زایەندی و زۆربوون لە وڵاتی فینلاند پێشكەشكرد.

ئەو گۆڕانكارییە دڵخۆشكەرە بەدەستهاتووە بە بەكارهێنانی پلازمای دەوڵەمەند بە خەپلەی خوێن (PRP)، كە دەركەوتووە هانی درووستبوونی شانە و بۆڕی نویی خوێن دەدات و پێشووتر دەركەوتبوو هانی زوو چاكبوونەوەی شكاویی ئێسك و پچڕانی ماسولكەكان دەدات.

توێژەرەكان ئەو ماددەیان بە دەرزی لە هێلكەدانی چەند خانمێك داوە كە گەیشتبوونە تەمەنی نائومێدی و سووڕی مانگانەیان نەمابوو. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانی توێژەرەكان بوو، دوای ئەو چارەسەرە دووبارە سووڕی مانگانە بۆ ئەو خانمانە گەڕایەوە.

توێژەرەكان بینییان خانمەكان دووبارە هێلكەیان درووستكردەوە و توانای بەپیتییان تاقیكردنەوە و بۆیان دەركەوت هەروەكوو هێلكەی خانمێكی گەنج دەپیتێن، واتە ئەگەری هەیە ئیدی ئەوانیش وەكوو گەنجەكان بتوانن منداڵ درووستبكەنەوە، بەڵام لەم توێژینەوەیەدا هێلكە پیتێندراوەكان لە منداڵدانی خانمەكان نەچێندرانەوە.

یەكێك لە خانمەكان تەمەنی 40 ساڵ بووە و ماوەی پێنج ساڵ بووە سووڕی مانگانەی راوەستاوە، بەڵام دوای چارەسەرە نوێیەكە دووبارە سووڕی مانگانەی بۆ گەڕاوەتەوە.

كۆنستانتینۆس سفاكیانۆدیس، یەكێك لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەكە، بە جۆرناڵی زانستی "نیو سانتیست"ی گوتووە "ئەوە پەنجەرەی هیوایە بۆ خانمانەی گەیشتوونە تەمەنی نائومێدی و خوازیارن منداڵ درووستبكەن".

بە گوتەی سفاكیانۆدیس ئەم رێگا نوێیە لە 66%ی خانمان سەركەوتوو دەبێت، بەجۆرێك بتوانن سووڕی مانگانە و درووستبوونی هێلكە بەدەستبخنەوە و گۆڕانە بایۆكیمیاییەكانی پێش تەمەنی نائومێدییان بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام توێژینەوەی گەورەتر پێویستن بۆ ئەوەی تەواو لە كارایی ئەو رێگا نوێیە تێبگەین.

|2356 جار خوێندراوەتەوە|
چەند رینماییەك بۆكەشی تەماوی

چەند رینماییەك بۆكەشی تەماوی

ڤیدیۆ؛ قەڵەوترین پیاوی جیهان توانی زیاتر لە نیوەی کێشی دابەزێنێت

ڤیدیۆ؛ قەڵەوترین پیاوی جیهان توانی زیاتر لە نیوەی کێشی دابەزێنێت

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکە و مێکوتە دەبێت، پێویستە چی بکەیت؟

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکە و مێکوتە دەبێت، پێویستە چی بکەیت؟

شارێک لە ئیتاڵیا خانووەکانی بە یەك دۆلار دەفرۆشرێت

شارێک لە ئیتاڵیا خانووەکانی بە یەك دۆلار دەفرۆشرێت

وێنەکە مێژوەکەی بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە هاوشێوەی گرێتا سەنبێرگ لە وێنەیەکدا دەدۆزرێتەوە

وێنەکە مێژوەکەی بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە هاوشێوەی گرێتا سەنبێرگ لە وێنەیەکدا دەدۆزرێتەوە

چوار گۆڕانکاری بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە بادام بخۆیت

چوار گۆڕانکاری بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە بادام بخۆیت

وێنە.. منداڵێک بەبێ روخسار لەدایک بو

وێنە.. منداڵێک بەبێ روخسار لەدایک بو

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

واتس ئەپ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ڕادەگەیەنێت

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

ئەم رەفتارانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی ئێوارە زو بخۆ

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

جیاوازی شارە بەناوبانگەکانی جیهان لە نێوان ئێستاو رابردودا

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

چی دەربارەی سناپ چات دەزانیت؟

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

بەهێرشی کۆربین بۆ سەر سیستەمی حکومڕانی بریتانیا یەکەمین هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا دەستپێدەکات

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

خۆت لەم نۆ کەسە بەدور بگرە

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .

زانیاری نوێ لەسەر ئەو بارهەڵگرەی ٣٩ لاشەی پەنابەری بە مردوویی تێدا دۆزرایەوە .