• ENJAZA
  • sartak travel
  • sartak
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦

فەڕەنسا بڕیاری نوێی لەبارەی مزگەوتەکانی ئەو وڵاتەوە دەرکرد

فەڕەنسا بڕیاری نوێی لەبارەی مزگەوتەکانی ئەو وڵاتەوە دەرکرد

سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا ڕایگەیاند چیتر ڕێگە بە بیانیەکان نادەن هاوکاری دارایی بۆ دروستکردنی مزگەوت لە فەڕەنسا تەرخانبکەن.


مانوێل ڤاڵس سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا لەدوای زنجیرەیەک هێرش بۆسەر فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لە مۆندی فەڕەنسی داوایکرد "شێوازێکی نوێ" لە پەیوەندی وڵاتەکەو ئاینی ئیسلام  دروستبکرێت و ڕایگەیاند " تا ماوەیەک ڕێگە لەو هاوکاریە داراییانە دەگرین کە لە دروستکردنی مزگەوتەکاندا تەرخاندەکرێن".

وتیشی " ئیمامی مزگەوتەکانی فەڕەنسا هەر لە وڵاتەکەدا ڕاهێنانیان پێدەکرێت نەک لە وڵاتێکی دیکە".

سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا دانی بەوەدانا بەرپرسانی وڵاتەکەی کەمتەرخەمیانکردووە لە ئازادکردنی بەکەفالەتی یەکێک لە چەکدارەکانی هێرشی سەر کەنیسەکە.

 لەدوای دووەم هێرشی "جیهادی" لە فەڕەنسا، هاوڵاتیانی  وڵاتەکە داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران وبێرنارد کاسنیۆڤ وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەیان گرت بەهۆی ئەوەی چەکدارەکانی هێرشی سەر کەنیسەکە لە ژێر چاودێری دەزگا هەواڵگریەکانی فەڕەنسادابوون کە هێرشەکەیان ئەنجامدابوو.

هەروەها یەکێک لە هێرشبەرەکان کە ناوی عادل کرمیشەو تەمەنی ١٩ ساڵبووە بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراوە لە کاتێکدا بۆ جاری دووەم هەولیداوە خۆی بگەیەنێتە سوریا و ئەو کاتەی هێرشەکەی ئەنجامداوە بە کەفالەت تا کاتی دادگایی ئازادکراوە.

ئەو بەیانیەی لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی داعش بەناوی عەبدولمەلیک نەبیل هێرشیانکردبووە سەر کەنیسەکەو قەشەیەکی تەمەن ٨٦ ساڵیان بەناوی ژاک هامێل سەربڕی، بەرپرسانی ئاسایشی فەڕەنسا ڕێگەیان بە کرمیش دابوو لە خانووەکەی بێتەدەرەوە.

لە ئێستادا ئەندامێکی تەمەن ٣٠ ساڵەی خێزانی عەبدولمەلیک و کەسێکی ١٦ ساڵە کە براکەی پێکەوە لەگەڵ کرمیشدا کۆچیان بەرەو فەڕەنسا کردووە، دەستگیرکراون.

|7402 جار خوێندراوەتەوە|
کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

کوڕێکی کورد کچێکی سویدی سەردەبڕێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئیسرائیل دەمامکێک دروستدەکات، دەتوانرێت نانی پێوەبخورێت

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارەکان لە فەرەنسا بۆ بەریتانیا

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

هەواڵێک لە هۆم ئۆفیسەوە:

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

فۆرمی Section 4 بۆ وەرگرتنەوەی خانو و مەعاش لە بەریتانیا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات بە چوار وڵات کە تووشی هەمان بارودۆخی ئیتالیا دەبن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشكراکرد

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

داوایەک بۆ کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

ئێران گۆڕستانی بەكۆمەڵی لەشێوەی خەندەق بۆ مردووانی كۆرۆنا لێداوە

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی تۆقاندووه‌

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

دواین زانیاری لەسەر فایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دا و مەترسیەکانی

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

ڤیدیۆ کلیپی کۆرۆنا وەی دایە وەی دایە باسی باسی کۆرۆنایە

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین

ژمارەیەک بەڵگەنامەی دزەپێکراو دەریدەخەن ئامارەکانی کۆرۆنا راست نین