• krd travel
  • هاوکاری پەنابەران
  • REKLAM 570
  • ENJAZA
  • SARTAK TRAVEL
  • شاپۆست تەواو دەبێت لە ١٢-١٢-٢٠١٦
  • خەسێک بۆ فرۆشتن
  • فیربوونی زمانی ئینگلیزی
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • reklam180
  • بۆ فرۆشتن
  • ئای ستار
  • reklam180-3
  • ژیان لە بەریتانیا
  • کتێبی شۆفێری

ئاگاداریەک لە ڤایبەرەوە بۆ کورد

ئاگاداریەک لە ڤایبەرەوە بۆ کورد
بەهۆی بەربڵاوی بەرنامەی ڤايبەرەوەو زۆر بەکارهێنانی لەلايەن خەڵکييەوە، لە ئێستادا ئەو بەرنامەيە بۆتە دەروازەيەکی باش بۆ کاری بازرگانی و بازاڕکردن.

هەرێمی کوردستانيش لەو خزمەتگوزارييانەی ڤايبەر بەدەر نييە و زۆرترين کەس بەکاريدەهێنن هەر ئەوەشە وايکردووە چەند کۆمپانيايەکی بازرگانی لەو رێگەيەوە کاری ريکلام و بەبازاڕکردنی شتومەک ئەنجام بدەن.

هەرچەندە ئەو کارە لەلايەن خودی کۆمپانيای ڤايبەرەوە ياساییە و رێگەپێدراوە بەڵام هەندێک لەو کۆمپانيايانەی ئەو کارە ئەنجام دەدەن بەبێ ئەوەی گوێبدەن بە هيچ شتێک ريکلام بۆ جۆرە بازرگانييەک دەکەن کە تياچووی يەکەم ئەو کەسەيە هەنگاوەکانی نامە هاتووەکە جێبەجێ دەکەن.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەکارهێنەرە کوردەکانی ڤايبەر، نامەيەکيان بەدەستگەيشتووە کە پيرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی ئۆتۆمبێل لەو کەسە دەکات و پێی دەڵێت پەيوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات.
461cd4e298fa394e6155046aceaff379
|5263 جار خوێندراوەتەوە|