ئایفۆنە نوێکە هەڵەیەکی دیزاینی هەیە

Google+ Pinterest LinkedIn Tumblr +

کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین ئامێری مۆبایلی خۆیانیان راگەیاند و لە ئێستەوە یەکێکە لە پڕفرۆشتین ئامێرە هۆشمەندەکانی مێژوو، سەرچاوەکانی پەیوەست بە هەواڵەکانی جیهانی تەکنەلۆژیا بە وردی سەرنجیان داوەتە دیزاین و دروستکردنی ئامێرەکە و هەندێکیان رایدەگەیێنن کە هەڵەیەکیان لەو ئامێرەدا دۆزیوەتەوە.

بەپێی بابەتێکی پێگەی iFixit، ئایفۆن ٧ سەرەڕای ئەوەی لەرووی تایبەتمەندییەوە یەکێکە لە باشترین و پێشکەوتوترین ئامێرەکان، بەڵام یەک هەڵەی ورد لە دیزاینەکەیدا هەیە کە نەدەبووایە لە ئامێرێکی هێندە پێشکەوت و ناوداردا هەبووایە.

لە رووی ژێرەوەی ئامێرەکەدا ریزێک کونی سپیکەری لە ئامێرەکە دانراوە، بەڵام لە پشت ئەم کونانەوە سپیکەری تێدا نییە، واتە ئەو کونانە بە زیادە دروستکراون و هیچ سوودێکیان نییە.

ئەم ریزە کونە بێ سوودە بە چەند شێوەیەک زیانی بۆ ئامێرەکە هەیە، بەهۆیانەوە ئامێرەکە توانای بەرگەگرتنی تەڕبوونی کەم دەبێتەوە و ئەگەری زیاترە بە کەوتنە نێو ئاو زیانی پێ بگات، لەگەڵ ئەمەشدا خۆڵ و تۆزی زیاتری تێدەچێت و زووتر تێکدەچێت دەبێت.

| 111 جار خوێندراوەتەوە|

Leave A Reply

Open