ناردنی “ئیمۆجی” لە وڵاتێك دەبێتە هۆی سزا و زیندانیكردن

Google+ Pinterest LinkedIn Tumblr +

لە وڵاتێكی عەرەبی، لە هەندێك حاڵەتدا ناردنی “ئیمۆجی” دەبێتە هۆی سزادان و لەوانەیە بگاتە زیندانیكردنیش.

لە هەندێك كاتدا دەبێتە هۆی سزادانی بەكارهێنەر و هەندێكجاریش زیندانیكردنی لێدەكەوێتەوە

رۆژنامەی Times of Omanی عومانی رایگەیاند، لەو وڵاتەدا بەكارهێنانی “ئیمۆجی” كە ژمارەیەك ئایكۆنن بۆ دەربڕین بەكاردەهێنرێن لەبری وشە، لە هەندێك كاتدا دەبێتە هۆی سزادانی بەكارهێنەر و هەندێكجاریش زیندانیكردنی لێدەكەوێتەوە.

سزای ماددی زیندانی لێدەكەوێتەوە

ئەو رۆژنامەیە لە زاری سەڵاح مقبالی، كە پیشەی پارێزەرە لەو وڵاتەدا رایگەیاندوە، “ناردنی ئیمۆجی لەكاتی نامەگۆڕینەوەدا بۆ كەسایەتییە عومانییەكان یاخود بیانییەكان بەمەبەستی گاڵتەپێكردن و تەنز، سزای ماددی زیندانی لێدەكەوێتەوە”.

 بە پێشێلكاری و هێرشكردنە سەر ژیانی تایبەتیی تاكەكان هەژماردەكرێت

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو كارە بە پێشێلكاری و هێرشكردنە سەر ژیانی تایبەتیی تاكەكان هەژماردەكرێت، بۆیە سزای سەختی بۆ دانراوە.

جەختیشكردوەتەوە، ئەو كارانە دەخرێنە چوارچێوەی ئەنجامدانی تاوانەوە لە دەستوری عوماندا و ئەنجامدەری تاوانەكە لەنێوان یەك بۆ سێ ساڵ زیندانیدەكرێت، وێڕای سزای ماددی كە سزاكە لەنێوان 2.6 هەزار دۆلار بۆ 13 هەزار دۆلاردایە، یاخود دەكرێت یەكێك لەو سزایانە وەبگرێت.

| 163 جار خوێندراوەتەوە|

Comments are closed.

Open