یەکەم کەس بەهۆی دوبارە توشبونەوەی بەکۆرۆنا گیانیلەدەستدا

Google+ Pinterest LinkedIn Tumblr +

ژنێکی هۆڵەندی کە تەمەنی لەهەشتا ساڵیدایە بوە یەکەم کەس لەجیهاندا کە بەهۆی دوبارە توشبونەوەی بەکۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

ژنێکی هۆڵەندی کە ناوی نەناسێنراوە، تەمەنی 89 ساڵە و باوەڕوایە کە یەکەم کەس بێت لەجیهاندا بەهۆی دوبارە توشبونەوەی بەکۆرۆنا گیانیلەدەستداوە

بەگوێرەی هەوالێکی دەیلی مەیلی بریتانی، ئەمڕۆ سێشەممە ژنێکی هۆڵەندی کە ناوی نەناسێنراوە، تەمەنی 89 ساڵە و باوەڕوایە کە یەکەم کەس بێت لەجیهاندا بەهۆی دوبارە توشبونەوەی بەکۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.

ئەو ژنە توشبوی شێرپەنجە بوە و لەشەپۆلی یەکەمی کۆرۆنادا دوای ئەوەی دەرکەوتوە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە  رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ژنە توشبوی شێرپەنجە بوە و لەشەپۆلی یەکەمی کۆرۆنادا دوای ئەوەی دەرکەوتوە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئەوەش زانراوە، ئەو ژنە هۆڵەندیە لەدوای توشبونی لەشەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا تا مردنی هیچ پێشکنینێکی نێگەتیڤ نەبوە بەڤایرۆسەکە، ئەوەش گومانی لەکەیستەکەدا دروستکردوە.

هەر لەوبارەیەوە، پسپۆڕانی تەندروستی هۆڵەندا رایانگەیاندوە لەنێوان هەر دو شەپۆلی یەکەم و دوەمی کۆرۆنا 10 گۆڕانکاری جیناتییان لەڤایرۆسەکەدا بەدیکردوە.

| 166 جار خوێندراوەتەوە|

Comments are closed.

Open