لیڤەرپوڵ.. حکومەت پلانی هەیە رۆژانە دوو ملیۆن پشكنینی کۆرۆنا بکات

Google+ Pinterest LinkedIn Tumblr +

حکومەتی بەریتانیا پلان دادەنێت بۆ فراوانکردنی پرۆگرامی پشكنینی کۆرۆنا لە لیڤەرپوڵ، دەیانەوێت زۆربەی خەڵکی پشکنینیان بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی زۆرترین نەخۆش دەستنیشانبکرێت و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هێواشبکرێتەوە. 

جێرێمی هەنت، سەرپەرشتیاری کۆمیتەی پزیشكیی لە لیڤەرپوڵ دەڵێت، تاکە رێگە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە پشكنینی زۆرتر و جیاکردنەوەی تووشبووانە، کە ئەمەش زەحمەت نییە و زۆر دوورنین لەم ئامانجە.

سەرپەرشتیاری کۆمیتەی پزیشكیی لە لیڤەرپوڵ روونیدەکاتەوە، ئێستا رۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن پشکنینی کۆرۆنا دەکەن، بەڵام پێویستییان بە رۆژانە ئەنجامدانی دوو ملیۆن پشكنین هەیە.

لیڤەرپوڵ یەکێكە لەو شارانەی کە زۆرترین رێژەی تووشبوونی هەیە لە ئینگلتەرا، لەنێو 100 هەزار کەس لە وڵاتەکە، زیاتر لە 410 تووشبوو دەستنیشاندەکرێن.

| 1063 جار خوێندراوەتەوە|

Comments are closed.

Open