توێژینەوەیەك؛ زۆر بەكارهێنانی مۆبایل رەنگە ببێتەهۆی لەدەستدانی بینایی

Google+ Pinterest LinkedIn Tumblr +

زانایان زیانێكی تری ئامێری مۆبایل بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ ئاشكرادەكەن، كە ئەویش لەدەستدانی بیناییە.

كۆمەڵێك زانا لە زانكۆی تۆلیدۆی ئەمریكی توێژینەوەیەكیان سەبارەت بە كاریگەرییە نەرێنییەكانی زۆر بەكارهێنانی ئامێری مۆبایل كردووە.

بەگوێرەی توێژینەوەكەیان، ئەو تیشكە شین و بنەوشەییانەی لە شاشەی ئامێری مۆبایلەوە دەردەپەڕن، كاریگەری دەخەنە سەر چاوی مرۆڤ و بەرەو كوێربوونی دەبەن.

توێژینەوەكە كە لە ماڵپەڕی (ساینس ئەلێرت)ـتدا بڵاوكراوەتەوە، روونیكردووەتەوە: ئەو تیشكانەی شاشەی مۆبایل، كاریگەری دەكەنە سەر تۆڕی چاو و بەوەش تۆڕی چاو دووچاری لاربوونەوە دەبێت، بۆیە رەنگە لە ماوەی دوورخایەندا، بەكاربەری مۆبایل بینایی لەدەستبدات.

| 115 جار خوێندراوەتەوە|

Leave A Reply

Open