بەڤیدیۆ.. شەمەندەفەرێک ژنێک بە زەویدا رادەکێشێت

Google+ Pinterest LinkedIn Tumblr +

ژنێکی هیندستانی، پاش ئەوەی لە شەمەندەفەرەکە دادەبەزێت، بەهۆی جلەکانیەوە گیردەبێت و بە زەویدا رایدەکێشێت.

بەپێی هەواڵێکی “دەیلی مەیلی” بەریتانیا لە وێستگەی (کانجورمارگ) لە ویلایەتی (ماهاراشترا) لە هیندستان، ژنێک پاش ئەوەی دەگاتە شوێنی مەبەست و دادەبەزێت، بەهۆی ئەوەی لە نزیک دەرگاکە دەوەستێت، کاتێک شەمەندەفەرەکە بەڕێدەوکەوێتەوە، جلەکانی لە دەرگاکە گیردەبێت، بەوهۆیەشەوە راکێشی زەوی دەکات.

هەرچەندە ئەو کەسانەی لەو وێستگەیە هاتوچۆدەکەن، هەوڵێکی زۆر دەدەن و رزگاریدەکەن، بەڵام بە سەختی برینداردەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، لە ئێستاشدا تەندروستی جێگیرە.

| 151 جار خوێندراوەتەوە|

Leave A Reply

Open